به‌هۆى ئه‌وه‌ى كۆنگرێس سه‌رقاڵه له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی سیاسی، دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بداته دادگا، مه‌سه‌له‌ى گێچه‌ڵه سێكسییه‌كانى تره‌مپ ده‌بێته بابه‌تێكى لاوه‌كى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا كتێبێك بڵاو دهتكرێتهوه، باس له ته‌واوى گێچه‌ڵه سێكسییه‌كانى تره‌مپ ده‌كات و تێیدا 20 بهزمهكانى سه‌رۆك تره‌مپ ده‌گێڕنه‌وه.
ماڵپه‌رى
"ساسه پۆست"ـی عه‌ره‌بی، له راپۆرتێكدا به‌شێك له ناوه‌ڕۆكى كتێبى "هه‌موو ژنه‌كانى سه‌رۆك: دۆناڵد تره‌مپ و دروستكردنى كه‌ڵ"ده‌كات. All the President's Women: Donald Trump and the Making of a Predator وه‌ك له ناونیشانه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و كتێبه كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو نووسه‌رى ئه‌مریكى ئاماده كراوه و له كۆتایى مانگى ئۆكتۆبه‌رى رابردوو بڵاوكراوه‌ته‌وه كتێبه‌كه له 100 دیمانه پێكهاتووه، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ژنانه سازكراوه كه له ماوه‌ى چوار ساڵى رابردوو و ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى دۆناڵد تره‌مپ، ئه‌و سه‌رۆكه‌یان به گێچه‌ڵى سێكسى تۆمه‌تبار كردووه.
ئه‌و كتێبه له كاتێكدا بڵاو ده‌كرێته‌وه كه كۆنگرێس سه‌رقاڵه دۆناڵد تره‌مپ له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكى سیاسى بداته دادگا، هه‌ر به‌هۆى ئه‌م رووداوه‌یشه‌وه مه‌سه‌له‌ى گێچه‌ڵه سێكسییه‌كانى تره‌مپ ده‌بێته بابه‌تێكى لاوه‌كى، به پێچه‌وانه‌ى سه‌رۆك بێل كلنتۆن كه به‌هۆى پێوه‌ندییه سێكسییهكهى خه‌ریك بوو سه‌رۆكایه‌تى و كاروانى سیاسى له نۆهه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو له‌ناو بچێت، كه‌چى به‌هۆى مه‌سه‌له سیاسییه‌كانه‌وه سه‌ركێشییه‌كانى دۆناڵد له‌ڕووى گرنگییه‌وه ریزبه‌ندییان داده‌به‌زێت.
ژنێك : تره‌مپ به زۆر ماچى كردم و گوتى نرخى ماچه‌كه چه‌نده
ماڵپه‌ڕه عه‌ره‌بییه‌كه كه به‌شێكى زۆرى راپۆرته‌كه‌ى له رۆژنامه‌ى "ئێندپێدنتى به‌ریتانى" وه‌رگرتووه، به كورتى ئاماژه بۆ ناوى ئه‌و 20 ژنه ده‌كات كه هه‌ر یه‌كه‌یان مێژووى سه‌ركێشى و گێچه‌ڵه سێكسییه‌كانى تره‌مپیان ئاشكرا كردووه. لێره‌دا ئاماژه بۆ هه‌ندێكیان ده‌كرێت:
ئه‌لفا جۆناسۆن: كه فه‌رمانبه‌ر بووه له هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى تره‌مپ ده‌ڵێ له‌و كاته‌ى له مانگى ئابى 2016 له‌گه‌ڵى گه‌شتى ویلایه‌تى فلۆریداى كردووه، ده‌بووایه هه‌میشه خۆى لهماچهكانى سه‌رۆك تره‌مپ به‌دوور بگرێت.
جێسیكا لیدز: فرۆشیارێكى گه‌ڕۆك بووه، ده‌ڵێ جارێكیان له ناو فڕۆكه له هه‌شتاكان دۆناڵد تره‌مپ سنگى گرتووه و هه‌وڵى داوه تهنوورهكهى هه‌ڵ بداته‌وه، ئه‌و كاته جێسیكا له سییه‌كانى ته‌مه‌نى بووه.
ئیڤانا تره‌مپ: ئه‌مه هاوسه‌رى یه‌كه‌مى تره‌مپ بووه ده‌ڵێ كاتێك له ساڵى 1993 سه‌رقاڵى جیابوونه‌وه بووه له‌گه‌ڵ تره‌مپ، ئه‌و پیاوه لاقه‌ى كردووه.
جیل هارس: هاوبه‌شى تره‌مپ بووه له كارى بازرگانى، باس له‌وه ده‌كات چه‌ند جارێك به زۆره‌ملى ماچى كردووه و ته‌نانه‌ت له ساڵى 1997 ویستوویه‌تى لاقه‌ى بكات، ئه‌مه‌یش سهیرانگهیهكى تره‌مپ بووه. جیل ده‌ڵێ له ئێواره خوانێك تره‌مپ له ژێر مێزه‌وه ده‌ستى بۆ هێناوم.
كریستین ئه‌ندرسۆن: كه نمایشكه‌رى جلوبه‌رگه ده‌ڵێ له‌سه‌ره‌تاى نۆهه‌ده‌كان تره‌مپ ده‌ستى بۆ ئه‌ندامى مێیینهى من بردووه، له یانه‌یه‌كى چینى له منهاتن.
لیزا بۆین: لیزایش كه نمایشكه‌رى جلوبه‌رگ بووه باس له رووداوێكى سه‌یر ده‌كات و ده‌ڵێ تره‌مپ له ساڵى 1996 كچه نمایشكهرهكانى ناچار ده‌كرد به‌به‌رده‌مى بڕۆن و ئه‌ویش له‌سه‌ر ئه‌ندامى مێینه‌ى ئه‌وان سه‌رنج و تێبینیه‌كانى خۆى ده‌خسته‌ڕوو.
كاسى هیله‌ر: باس له‌وه ده‌كات له ساڵى 1997 دۆناڵد تره‌مپ به زۆرملى ماچى كردووه.
تهمبل تاجارت: ئه‌و ژنه‌یش پێشتر ساجوان بووه ده‌ڵێ دوو جار له لایه‌ن تره‌مپه‌وه به زۆرملى ماچ كراوه و جارى یه‌كه‌میش له یه‌كه‌م دیدارى نێوان خۆى و تره‌مپ بووه.
ته‌نانه‌ت هاوسه‌رى پێشووى تره‌مپ به گێچه‌ڵى سێكسى تۆمه‌تبارى ده‌كات
ماریا پیلادۆ: كه پێشتر شاجوانى ههرزهكاان بووه ده‌ڵێ له ساڵى 1997 دۆناڵد تره‌مپ خۆى كرده ژوورى جلگۆڕینى شاجوانى هه‌رزه‌كاران، كه چه‌ندان جلى هه‌رزه‌كار له ژووره‌كه بوون و ه ته‌واوى رووت بوون، هیچ كامێكیش له‌و كچانه ته‌مه‌نیان له 19 ساڵ زیاتر نه‌بوو.
بریدجیت سۆلیڤان: ئه‌م ژنه‌یش رووداوێكى هاوشێوه‌ى پیلادۆ ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێ له ساڵى 2000 له كاتى به‌ڕێوه‌چوونى شاجوانى ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ خۆى كرد به ژوورى خۆگۆڕینى كچه‌كان كه هه‌موویان رووت بوون، سۆلیڤان ده‌ڵێ ئه‌و كات ته‌مه‌نى 19 ساڵ بوو.
جێسكیا دریك: جێسیكا ده‌ڵێ دۆناڵد تره‌مپ به زۆرملى ماچى كردووه و دواتریش له ساڵى 2006 هه‌مان كارى له‌گه‌ڵ دوو كچه هاوڕێى كردووه. جێسیكا باس له‌وه ده‌كات ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌ى پاڵى به تره‌مپه‌وه ناوه تا له خۆى دوور بخاته‌وه، تره‌مپ لێى پرسیوه "نرخى ئه‌م ماچه چه‌ند بوو؟".
له ماچى زۆرملى و تا ده‌ست بۆ بردن، ژنه‌كانى تر هه‌موویان له كتێبه‌كه‌دا باس له ئه‌زموونى خۆیان ده‌كه‌ن، هه‌ڵبه‌ته كۆشكى سپى ته‌نیا روونكردنه‌وه‌ى بۆ چه‌ند ژنێك داوه، وه‌ڵامى هه‌موویانى نه‌داوه‌ته‌وه جا نازانێ به‌هۆى ئه‌وه بووه كێشه‌كانیان به بچووك ده‌زانێت یانیش فریا ناكه‌وێ روونكردنه‌وه له‌سه‌ر به‌زمى رابردووى سه‌رۆك بدات.