ئەوانەی ژانی ریخۆڵەیان هەیە لەو خۆراكانە دوور بكەونەوە

:: PM:07:53:14/12/2019 ‌

ژانی ریخۆڵە بەئازار و بێزاركەرە بەتایبەتی لە منداڵ، تۆماس زویفرلاین پرۆڤیسۆر و شارەزا لە نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەرس لە ئەڵمانیا دەڵێت، هەوكردنی ریخۆڵە پێویستی بە خواردنی تایبەتی هەیە، هاوكات دەبێت لە هەندێك جۆری خۆراك دوور بكەوینەوە. 
نەخۆش هەست بە ئازار لەلای چەپی خوارەوەی سكی دەكات
وەك ئەو پزیشكە ئەڵمانییە باسی لێوە دەكات بۆ ئەوانەی بەدەست هەوكردنی ریخۆڵەوە دەناڵێنن پێویستە واز لە خواردنی ئەو خۆراكانە بێنن كە زۆر چەورن، هەروەها ئەو خۆراكانەش كە دەبنە هۆی باكردنی سك وەك پاقلەمەنی و كەلەرم و خۆراكەكانی دەبنە هۆی قەبزی وەك شوكولاتە و مۆز و ئاردی سپی، لەوكاتەی پێویستە خۆراكی دەوڵەمەند بەریشاڵ بخورێت، وەك سەوزە و میوە و بەرووبوومەكانی دانەوێڵەی تەواو.

هەروەها گرنگە شلەمەنی زۆر بخورێتەوە كە دەبێتە هۆی شلكردنی پاشەڕۆ لەناو ریخۆڵە و دروست نەبوونی هەوكردنی نوێ، وەك ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیا بڵاوی كردەوە.

شایەنی باسە هەوكردنی ریخۆڵە نەخۆشییەكی باوە تووشی كۆئەندامی هەرس دەبێت و بریتییە لە دروستبوونی پۆرگی بەتاڵ لە دیواری ریخۆڵەكان بەتایبەتی لە ریخۆڵە ئەستوورە دروست دەبێت و هەندێكجاریش لە ریخۆڵە باریكە و زۆرجار نەخۆش هەست بە ئازار لەلای چەپی خوارەوەی سكی دەكات، جیا لە دروستبوونی تا و هێڵنجهاتنەوە و سكچوون و قەبزی.




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل