نووسەر و وەرگێڕێکی ناوداری کورد، بانگەوازێک بۆ هەموو ئەوانە دەنێرێ کە دەتوانن بەشدار بن لە ئامادەکردنی ئەنتۆلۆژیایەک بۆ شیعری ژنانی کورد بە زمانی فڕەنسی و مەرجەکانیشی دیاریی کردووە.
ئەوەی دەیەوێ بەشدار بێ، سێ شیعر و کورەتەک لە ژیاننامە بنێرێ
ئەحمەدی مەلا، نووسەر و وەرگێڕی ناوداری کورد کە ماوەی چەندان ساڵە لە فڕەنسا دەژی، لە بانگەوازێکدا کە لە ڕێگەی هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، ڕای دەگەیەنێ: دەمەوێ ئەنتۆلۆژیایەک بۆ شیعری ژنانی کورد بە زمانی فڕەنسی ئامادە بکەم.
هەر لەو بانگەوازەدا نووسیویەتی، ئەوەی دەیەوێ بەشدار بێ، سێ شیعر و کورەتەک لە ژیاننامە و بڕگەیەکیش سەبارەت بەو بەرهەمانەی کە چاپی کردوون، هاوپێچی بکات، 20 دێڕ تێنەپەڕێ؛ وێڕای ناونیشانی بەرهەم و ساڵی چاپبوون، شوێنی چاپبوون بنێردرێت و دهبێ سەرجەم دەقەکان سێ تا چوار لاپهڕه تێنەپەڕن.
وهك له بانگهوازهكهدا هاتووه، ئهو ژنه شاعیرانهی دهخوازن بهشدار بن، دهبێ زانیارییهكانیان بنێرن بۆ ئیمهیلی
[email protected].