خانەقین نەتەوە جیاوازەكانی عێراق لە دیدارێكی رۆشنبیریدا كۆ دەكاتەوە

:: PM:09:28:14/12/2019 ‌

 ئەمڕۆ شەموو لە شارۆكەی خانەقین لە ناوچەی كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، دیدارێكی رۆرشنبیری بە بەشداری گەنجانی نەتەوە جیاوازەكانی عێراق دەستی پێ كرد .
گەنجان كۆڵەكەی پێكەوەژیانی ئاشتین
عەباس محەمەد، بەڕێوەبەری رۆشنبیری و هونەری خانەقین و سەرپەرشتیاری دیدارەكە بە "وشە"ی راگەیاند، ئەمڕۆ شەموو بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری خانەقین و قایمقامیەتی خانەقین، یەكەمین دیداری گەنجانی عێراق بە بەشداری گەنجانی نەتەوە جیاوازەكانی عێراق و بە دروشمی (گەنجان كۆڵەكەی پێكەوەژیانی ئاشتین)، دەستی پێ كرد.

زیاتر گوتی، سەرباری خستنەڕووی رۆڵی گەنج لە پێكەوەژیان، چالاكی جۆراوجۆری تێدا ئەنجام دەدرێ و و هەر گەنجێكی شارێكیش كە بەشداری دیدارەكە دەبێ، بابەتی خۆی پێشكەش دەكات.

 بەڕێوەبەری رۆشنبیری و هونەری خانەقین كە سەر بە هەرێمی كوردستانە دووپاتی كردەوە، سەرباری چالاكییەكان دواتر كۆی سەرنج و بابەتە پیشنیازكراوەكان ئاراستەی سەرۆكایەتییەكانی عێراق دەكەین.

 گەرمیان/ سەبری هۆرێنی



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل