وەزارەتی پەروەردە روونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە

:: PM:10:36:14/12/2019 ‌

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆیەك بەوەی ناوی قوتابخانەیەك لە هەولێر لەسەر داوای كونسوڵخانەی وڵاتێكی دراوسێی هەرێمی كوردستانەوە گۆڕاوە، وەزارەتی پەروەردە ئەو دەنگۆیە رەت دەكاتەوە و روونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە.
پەروەردە بەهۆی دووبارەبوونەوە ناوی قوتابخانەیەكی گۆڕیوە
وەك لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، هەندێك پەیج لە سۆشیالمیدیا دەنگۆیەكیان بڵاو كردووەتەوە بەوەی وەزیری پەروەردە ناوی قوتابخانەی "قەندیل"ی لەسەر داوای كۆنسوڵی دەوڵەتێك گۆڕیوە بۆ قوتابخانەی "چێنەر"، رای دەگەیەنین كە ئەم هەواڵە بێ بنەمایە و ئامانجی ئەو پڕوپاگەندانە ڕوونن، بۆیە بەكورتی:

1- گۆڕینی ناوی قوتابخانە لە دەسەڵاتی بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەیە نەك وەزیر.

2- دوو قوتابخانە بەناوی "قەندیل" هەیە، بۆیە ناوەكەی گۆڕدراوە، وەزیری پەروەردە فەرمانی كرد كە ناوی "قەندیل" بۆ ئەو قوتابخانەیە بگەڕێننەوە و قوتابخانەكەی تریش كە دەكەوێتە گوندی قەندیل ناوەكەی  بكرێت بە قوتابخانەی گوندی قەندیل .



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل