لە سلێمانی سكاڵا لەسەر سروە عەبدولواحید تۆمار كرا

:: PM:11:01:14/12/2019 ‌

لە سلێمانی سكاڵای یاسایی لەسەر سروە عەبدولواحید، خوشكی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جووڵانەوەی نەوەی نوێ تۆمار كرا، بەڵام تا ئێستە بەدەم داواكەوە نەچووە.

دادوەر عومەر ئەحمەد گوتەبێژی سەرۆكایەتی دادگای سلێمانی ئەمڕۆ شەموو بە "وشە"ی ڕاگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لەسەر كەیسی لانە و ئامانج بابانی و منداڵەكەیان، كە ڕەخنەیان لە لێكۆڵینەوە و ڕاگەیەندراوەكانی پۆلیس گرتووە، سكاڵای یاسایی لەسەر سروە عەبدولواحید، خوشكی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جووڵانەوەی نەوەی نوێ تۆمار كردووە.

زیاتر گوتی، سكاڵاكە هەر لەسەر ئەو نییە، بەڵكو چەند كەسایەتی و سایتێكیش تۆمار كراوە، دووپاتی كردەوە، سروە عەبدولواحید بەهۆی ئەوەی لە بەغدایە، تا ئێستە نەهاتووە بەدەم ئەو سكاڵایەی لەسەری تۆمار كراوە.

سلێمانی/ وشە




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل