هاوپه‌یمانى نه‌سر كه له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشترى عێراقه‌وه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت، خۆى له پێكهێنانى حكوومه‌ت به‌دوور ده‌گرێت و ده‌ڵێ له كاندیدكردن وهه‌ڵبژاردنى هیچ كه‌سێك به‌شدار نابین.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 15ى كانوونى یه‌كه‌م هاوپه‌یمانى نه‌سر له به‌یاننامه‌یه‌كدا دووربوونى خۆى له هه‌ر حكوومه‌تێكى نوێ راده‌گه‌یه‌نێ.
له
به‌یاننامه‌كه هاتووه "هاوپه‌یمانى نه‌سر له‌سه‌ر پێكهێنانى حكوومه‌تى ئێسته واژووى نه‌كردووه و تێیدا به‌شدار نه‌بووه، هه‌روه‌ها داواى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى حكوومه‌ته‌كه‌ى كردووه چونكه له به‌ڕێوه‌بردنى وڵات شكستى هێناوه".
له به‌شێكى تر‌ى به‌یاننامه‌كه هاوپه‌یمانى نه‌سر ره‌تى ده‌كاته‌وه پاڵپشتى هیچ یه‌كێك له كاندیده‌كانى سه‌رۆك وه‌زیران بكات و دووپاتى ده‌كاته‌وه بایه‌خ به‌و پرسه نادات.
هاوپه‌یمانییه‌كه‌ى عه‌بادى پاڵپشتى هیچ كاندیدێك ناكات
هاوپه‌یمانى نه‌سر هاوشێوه‌ى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا سه‌ر به حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامییه. نه‌سر له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادییه‌وه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت، كه پێشتر سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بوو.
پێشتر هاوپه‌یمانى سائیروون كه له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌دره‌وه پاڵپشتى ده‌كرێت و به گه‌وره‌ترین فراكسیۆن داده‌نرێت، راى گه‌یاند ئه‌وان سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێ ده‌ستنیشان ناكه‌ن و ئه‌و ئه‌ركه بۆ خۆپێشانده‌ران جێده‌هێڵن.