سەركردەیەكی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی بانگەشەی بەعسیبوون دەكات و رای دەگەیەنێت، ئەو باشییانەی لە سەردەمی سەدام حوسێن هەبوو، لە دوای رووخانی بەعس نەمان.
ئەمڕۆ یەكشەم 15ی كانوونی یەكەم، محەمەد حەكیم كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی كۆمەڵی ئیسلامی لە كۆنفرانسی "كوردستان لە بەردەم گۆڕانكاریدایە" رای گەیاند، لە دوای 2003 گۆڕانكاری ئەوتۆ لە عێراق رووی نەداوە، بەڵكو هەندێك دەموچاوی كۆنی هێنایە سەر حوكم و ئەو باشییانەی لە پێشتریش هەبوو نەیهێشتن.
سەردەمی بەعس تەنگژەی كارەبا نەبوو، هەروەها گەندەڵی نەبوو و ئاسایش و ئارامی لە هەموو عێراق هەبوو
ئەو سەركردەیەی كۆمەڵ گوتی، لە سەردەمی بەعس تەنگژەی كارەبا نەبوو، هەروەها گەندەڵی نەبوو و ئاسایش و ئارامی لە هەموو عێراق هەبوو.
مەحمەد حەكیم ئەوەی خستەڕوو، ئەوەی روو دەدات نەوەیەكی نوێ هاتووە دەیەوێ گۆڕانكاری لە تەواوی پرۆسەی سیاسی بكات.