ئیسرائیل چه‌ند هێرشێكى خۆى بۆ سه‌ر بنكه‌كانى ئێران له سووریا ئاشكرا ده‌كات و هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌یش ده‌كات، سووریا بۆ ئێران ده‌كات به ڤێتنامێك.
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 15ى كانوونى یه‌كه‌م، له راپۆرتێكدا باس له‌و هه‌وڵانه‌ى ئیسرائیل ده‌كات كه بۆ وه‌ده‌رنانى ئێران له سووریا ده‌درێت. له سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه هاتووه، ئیسرائیل هێرشه‌كانى خۆى بۆ سه‌ر پێگه‌كانى ئێران له رۆژهه‌ڵاتى سووریا له نزیك سنووره‌كانى عێراق چڕ كردووه‌ته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌یش ده‌كات سووریا بۆ ئێران ده‌كات به ڤێتنام، ئه‌مه له كاتێكدا كه ئێران هه‌وڵ ده‌دات پێگه‌ى خۆى له ئه‌لبوكه‌مالى رۆژهه‌ڵاتى سووریا و سوێداى باشوورى سووریا به‌هێز بكات.
له هه‌فته‌یه‌كدا ئیسرائیل چه‌ندان جار هێرشى كردووه‌ته سه‌ر هێزه‌كانى ئێران
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه بۆ لێدوانێكى نه‌فتالى بینیتى وه‌زیرى به‌رگریى ئیسرائیل كراوه كه رۆژى یه‌كشه‌مى رابردوو گوتوویه‌تى، "ده‌بێت كارى به‌رگرى بگۆڕین بۆ كارى هێرشبردن، وه‌ك تاكه چاره‌سه‌رییه‌ك بۆ ده‌ركردنى ئێران له سووریا، بۆیه به ئێرانییه‌كان ده‌ڵێین ئێمه سووریا ده‌كه‌ین به ڤێتنامى ئێوه و له هه‌راسانكردنى ئێوه به‌رده‌وام ده‌بین تا دوایین سه‌ربازى ئێرانى خاكى سووریا جێده‌هێڵێت".
ماڵپه‌ڕى "دبكا" كه سه‌ر به هه‌واڵگرى ئیسرائیله ده‌ڵێ، هه‌ڕه‌شه‌كانى نافتالى بینیت هاوكاته له‌گه‌ڵ چوار هێرش كه له‌ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته‌دا كراونه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى، كه له‌لایه‌ن لیواكانى قودسى سه‌ر به سوپاى پاسدارانى ئێران و میلیشیاكى عێراق له ناوچه‌ى ئه‌لبوكه‌مالى نزیك به سنووره‌كانى نێوان عێراق و سووریا دایانناوه.
له ئه‌نجامى ئه‌و هێرشانه‌ى كه به شه‌و بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتى سووریا ئه‌نجام دراون، پێنج چه‌كدارى سه‌ر به ئێران كوژراون، روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رۆژى یه‌كشه‌مى رابردوو ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه.
وه‌زیرى به‌رگرى ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ى توند له ئێران ده‌كات
بۆردمانه‌كانى ئیسرائیل كه له دره‌نگانى شه‌وى شه‌موو روویان دابوو، كرابوونه سه‌ر هێزه‌كانى ئێران و میلیشیاكانى، له نزیك شارۆكه‌ى ئه‌لبوكه‌مالى سه‌ر به پارێزگاى دێرزوور. رامى عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌رى روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ به ئاژانسى فرانس پرێسى راگه‌یاندووه، "ئه‌و پێنج كه‌سه كوژراون هه‌ڵگرى ره‌گه‌زنامه‌ى سوورى نین". له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه نه‌كردووه ئه‌م كوژراوانه هه‌ڵگرى چ ره‌گه‌زنامه‌یه‌كن.
هێزه‌كانى ئێران و ئه‌و میلیشیا عێراقییانه‌ى پاڵپشتى له رژێمى سووریا ده‌كه‌ن، له ناوچه‌یه‌كى فراوانى ده‌شتاییه‌كانى دێرزوور جێگیر كراون، به تایبه‌تیش له نێوان شارۆكه‌ى ئه‌لبوكه‌مال و مه‌یادین.
له نزیك ئه‌و هێزانه‌یش هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات هه‌ن كه به "هه‌سه‌ده"ده‌ناسرێن و له چه‌كدارانى كورد و عه‌ره‌ب پێكهاتوون و له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه پاڵپشتى ده‌كرێن. پێشتر هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له جه‌نگى دژ به داعش ددانى به‌وه ناوه هێرشى ئاسمانى كردووه‌ته سه‌ر چه‌كدارانى سه‌ر به رژێمى سووریا. به‌ڵام نكۆڵى له‌وه ده‌كات رۆژى شه‌مووى هه‌فته‌ى پێشوو هیچ هێرشێكى ئاسمانى بۆ سه‌ر هێزه‌كانى سه‌ر به رژێمى سووریا و ئێران ئه‌نجام دابێت. هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ڵێ له ڕۆژى حه‌وتى كانوونى یه‌كه‌مى 2019 هیچ هێرشێكمان له سووریا ئه‌نجام نه‌داوه.
ئه‌و بۆردمانه‌ى كه له هه‌فته‌ى رابردوو روویان داوه ته‌نیا دانه‌یه‌ك بووه له زنجیره‌یه‌ك هێرشى هاوێوه‌ى كه بۆ سه‌ر هێزه‌كانى ئێران ئه‌نجام دراون. به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى روانگه‌ى سووری بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوى كردووه‌ته‌وه، له مانگى ئه‌یلوولى رابردوو 10 چه‌كدارى عێراقى سه‌ر به ئێران كوژراون.
هه‌روه‌ها پێشتریش 55 چه‌كدارى سوورى و عێراقى سه‌ر به ئێران كوژراون، له هێرشێكدا كه بكه‌ره‌كه‌ى نه‌ناسراو بووه، كه‌چى به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌مریكى ده‌ڵێ ئیسرائیل له پشت ئه‌و هێرشانه‌وه بووه، به‌ڵام ئیسرائیل ئاماده نییه سه‌رنجى خۆى له‌سه‌ر ئه‌م جۆره رووداوانه بدات.
به‌گوێره‌ى لێكدانه‌وه‌ى ماڵپه‌ڕى
"دبكا"ى ئیسرائیلى، ئه‌م پرۆسه‌یه سه‌ره‌تایه‌كى نوێیه، چونكه ئه‌مه یه‌كه‌م جاره فڕۆكه‌ى تارمایى "شه‌به‌ح" له دروستكراوى ئه‌مه‌ریكا بۆ تێكدانى ژێرخانى سه‌ربازى له وڵاتێكى تر به‌كار ده‌هێنرێت، ئه‌ویش بنكه و سه‌ربازگه‌كانى ئێرانه له سووریا.
ماڵپه‌ڕه‌كه ده‌ڵێ "له‌باره‌ی ئیسرائیل ئه‌مه به هه‌لێكى ده‌گمه‌ن داده‌نرێت بۆ ئه‌وه‌ى به شێوه‌یه‌كى راستوخۆ سوپاى پاسداران له ناوچه‌كه بكاته ئامانج". هه‌ر هه‌مان ماڵپه‌ڕ ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كاتێك فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئیسرائیل له ئه‌لبوكه‌مال خه‌ریكى بۆردومانى پێگه‌كانى ئێران بوون، له باكورى سووریا هه‌ر له دێرزوور رۆكێته‌كانى ئه‌مه‌ریكا به‌دواى سه‌ربازه‌كانى ئێرانه‌وه بوون.
دواتر جگه له ئاشكراكردنى هێرشه‌كان، ماڵپه‌ڕى دبكا ئاشكراى ده‌كات، ئێران هه‌وڵ ده‌دات بنكه‌یه‌كى فڕۆكه‌وانى نوێ له سوێدا دابنێت بۆ فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان تا له‌و ناوچه‌یه به‌هۆى ئه‌م جۆره فڕۆكانه‌وه زانیارى له‌باره‌ى ئیسرائیل كۆ بكاته‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات ئێران به نیازه بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ى ئه‌لبوكه‌مال به‌ره‌وپێش ببات.