نیشانەكانی تووشبوون بە كرمی شریتی

:: PM:04:22:15/12/2019 ‌

كرمی شریتی بەوە جیا دەكرێتەوە كە درێژییەكەی تا ئاستێكی مەترسیدار لەناو لەشی مرۆڤ زیاد دەكات، ئەوەش زۆرێك لەوانەی زانیاریان لەباریەوە هەیە تووشی ترس و دڵەڕاوكێ دەكات، ئەو بریتییە لە كرمێكی مشەخۆر لەناو ریخۆڵەی مرۆڤ دەژی و شێوەی بە شریتی پێوانەكردنی درێژی دەچێت و زۆرجار تووشی ئەوانە دەبێت كە گۆشتی تەواو نەكوڵاو و نەبرژاو و تووشبوو بەو كرمانە دەخۆن. 
هەندێكجار درێژی كرمەكە لەناو ریخۆڵە دەگاتە 25 پێ
پێویستە مرۆڤ نیشانەكانی تووشبوون بەو مشەخۆرە بزانێت بۆ ئەوەی لەكاتی گونجاو سەردانی پزیشك بكات، چونكە ئەو بێ چارەسەری لەناو ناچێت و لەناو ریخۆڵەكان دەمێنێتەوە و لەوێ لە رێگەی گەراوە  زیاد دەكات، بۆیە ئەگەر مرۆڤ هەستی بە گۆڕانی ئارەزووی خواردن یان زۆرخواردن و دابەزینی كێشی كرد، یەكێك لە ئەگەرەكان تووشبوونە بەو كرمە.

لە نیشانەكانیتر دەركەوتنی هەمان نیشانەی كەمخوێنییە كە ئەو كرمە ڤیتامین 12 لەلەش دەخوات كە پێویستە بۆ دروستبوونی خڕۆكە سوورەكان، هەروەها بەزەحمەت رۆیشتن یان رەقبوونی لەش، گەرای ئەو كرمە هاوشێوەی دەنكە برنجە و ئەگەر ترووكا كرمۆكەكان بەرەو ریخۆڵە هەڵدەكشێن و هەندێكجار كۆكەش دروست دەكەن.   

مرۆڤی تووشبوو تێبینی دەركەوتنی پارچەی سپی و بچووك لەناو پاشەڕۆی دەكات و ئەوەش نیشانەیەكی روونە بەوەی تووشی ئەو كرمە هاتووە، هەندێكجاریش كەسی تووشبوو هەست بە هیچ لەو نیشانانە ناكات، بۆیە پێویستە پشكنینی پاشەڕۆ لە تاقیگە بكات و چارەسەری گونجاو وەربگرێت كە هەندێكجار درێژی كرمەكە لەناو ریخۆڵە دەگاتە 25 پێ.    





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل