رۆژنامه‌یه‌كى عه‌ره‌بى كه له له‌نده‌ن ده‌رده‌چێت، له راپۆرتێكدا پێشبینیى ئه‌وه ده‌كات، رووسیا به نیاز بێت بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر له باكورى رۆژهه‌ڵاتى سووریا بمێنێته‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش ده‌رگاى خۆبه‌خشى كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى گه‌نجان چه‌كدار بكات.
رۆژنامه‌ى
"عه‌ره‌بى جه‌دید" كه رۆژنامه‌یه‌كى عه‌ره‌بییه و له له‌نده‌ن ده‌رده‌چێت، ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات ئه‌گه‌رى هه‌یه، رووسیا به نیاز بێت بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر له رۆژئاواى كوردستان بمێنێته‌وه و به ئاسانى ئه‌م ناوچه‌یه جێنه‌هێڵى.
رووسیا له عامودا گه‌نجان چه‌كدار ده‌كات
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه بۆ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ناوخۆى رۆژئاواى كوردستان كراوه و به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى رۆژنامه‌كه ده‌ستى كه‌وتووه هێزه‌كانى رووسیا به ژماره‌یه‌كى زۆر له هه‌ر دوو شارۆكه‌ى عامودا و تل ته‌مر بڵاوكراوه‌ته‌وه له ده‌شتاییه‌كانى باكورى حه‌سه‌كه. رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ده‌ڵێ رووس بنكه‌یه‌كیان كردووه‌ته‌وه بۆ وه‌رگرتنى گه‌نجان تا چه‌كدار بكرێن به مووچه‌ى ناجێگیر كه هه‌ندێكیان ده‌گات به 150 هه‌زار لیره‌ى سوورى" 200 دۆلار ئه‌مه‌ریكى" ئه‌مه‌یش بۆ هێزێكه كه رووسیا بڕیارى داوه دروستى بكات. ئه‌وه‌یش روونكراوه‌ته‌وه كه هێزه‌كانى رووسیا له باڵه‌خانه‌ى قوتابخانه‌یه‌كى پیشه‌یى له عامودا جێگیر كراون، كه پێشتر وه‌ك باره‌گایه‌كى یه‌په‌ژه بووه. چه‌ندان تانكى سه‌ربازى رووسیش له‌م شوێنه‌دا دانراون.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كرێت رووسیا له قامیشلۆ ڤیلایه‌كیان كڕیوه به به هاى 600 هه‌زار دۆلار و ئه‌مه‌یشیان كردووه‌ته بنكه‌ى خۆیان، له‌وێ له‌گه‌ڵ لایه‌نه بازرگانییه‌كانى ناوچه‌كه تاوتوێى مه‌سه‌له‌ى بازرگانى كراوه. سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن رووسیا زۆر به رژدى كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى گرووپى چه‌كدارى له ده‌رباسیه و عامودا و تل ته‌مر پێكبهێنێ، ده‌گوترێت زۆربه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له‌لایه‌ن رووسیاوه بۆ هێزه‌كان ناونووس ده‌كرێن ته‌مه‌نیان له نێوان 18 تا 35 ساڵى دایه. ته‌نانه‌ت ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه له بنكه‌ى فڕۆكه‌وانى قامشلۆ ده‌ست كراوه به راهێنانى ئه‌و چه‌كدارانه.
رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید" باس له‌وه ده‌كات زۆرێك له سه‌ربازه‌كانى رووسیا ره‌وانه‌ى ئه‌و باره‌گایانه كراون، كه پێشتر باره‌گاى سه‌ربازى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات بوون. ئامانجى سه‌ره‌كیش ئه‌وه‌یه ئه‌م هێزانه‌ى له‌لایه‌ن رووسیاوه پێكده‌هێنرێن شوێنى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات بگرنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ركى پاراستنى ناوچه سنوورییه‌كان بگه‌نه ئه‌ستۆ و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتى هێزه‌كانى رووسیا بن.
له راپۆرته‌كه دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێته‌وه، بوونى هێزه‌كانى رووسیا ته‌نیا له چه‌ند شارۆكه‌یه‌كى سه‌ر به شارى حه‌سه‌كه قه‌تیس نابێت، به‌ڵكو ده‌ستیان به‌سه‌ر یانه‌ى كشتو‌كاڵى گرتووه له نزیك قامشلۆ، پێشتریش راگه‌یاندنه‌كانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسیا باسیان له‌وه كردبوو، له‌وانه‌یه مۆسكۆ فڕۆكه‌خانه‌ى قامشلۆ بۆ ماوه‌ى 49 ساڵ به كرێ بگرێت. ته‌نانه‌ت وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسیا ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه هه‌ندێك له فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى رووسیا بنكه‌ى حه‌میمیمى شارى لازقیه‌وه بۆ قامشلۆ گوێزراونه‌ته‌وه.
رووسیا فڕۆكه‌خانه‌ى قامشلۆى بۆ ماوه‌ى 49 ساڵ به‌كرێ گرتووه
به‌گوێره‌ى هه‌ندێك لێكدانه‌وه ئامانجى رووسیا له به‌هێزكردنى هه‌ژموونى خۆى له رۆژئاواى كوردستان ته‌نیا پێوه‌ندى به‌و رێككه‌وتنه‌وه نییه كه له مانگى ئۆكتۆبه‌رى رابردوو ئه‌نجامى دابوو. به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك هۆكارى سیاسى و ئابوورى و ستراتیژى هه‌یه.
له‌وانه رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات رووسیا متمانه‌ى به هێزه‌كانى رژێمى سووریا نییه، هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌دات پێگه‌ى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات له ناوچه‌كه كه‌م بكاته‌وه. جگه له‌مه‌یش نایه‌وێ ده‌رفه‌ت به ئێران بدات، چونكه ئێران ده‌یه‌ویست له‌م ناوچه‌یه‌دا ململانێى ئه‌مه‌ریكا بكات.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌یش هۆكاره ئابوورییه‌كان هه‌ن، له‌وانه ناوچه‌كه ستراتیژییه پێشبینى ده‌كرێت له داهاتوودا بۆریه نه‌وته‌كانى عێراق و ئێران و ته‌نانه‌ت وڵاتانى كه‌نداو پێدا تێپه‌ڕێت. له راپۆرته‌كه چه‌ندان جار دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێته‌وه، دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له رۆژئاواى كوردستان، رووسیا به سوودمه‌ندى یه‌كه‌م داده‌نرێت و بۆیه ئه‌م هه‌له ده‌قۆزێته‌وه و پێگه‌ى خۆى به‌هێز ده‌كات.
له نۆى مانگى ئۆكتۆبه‌رى ئه‌مساڵ هێزه‌كانى توركیا هێرشیان كرده سه‌ر رۆژئاواى كوردستان و له 17 هه‌مان مانگ توركیا ئاگربه‌ستێكى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا كرد. دواتر له 22ى هه‌مان مانگ توركیا ئاگربه‌ستێكى تر‌ى له‌گه‌ڵ رووسیا كرد، به‌گوێره‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه كه توركیا و رووسیا واژوویان كردووه، هێزه‌كانى رووسیا ره‌وانه‌ى رۆژئاواى كوردستان ده‌كرێن، هێزه كوردییه‌كانیش گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن، به‌سه‌رپه‌رشتى رووسیا.
به‌ڵام وه‌ك سه‌رچاوه‌كانى هه‌ردوو لا باسى لێوه ده‌كه‌ن، تا ئێسته هیچ پێشكه‌وتنێك له‌گفتوگۆى نێوان هێزه كوردییه‌كان و رژێمى ئه‌سه‌د نییه، ته‌نانه‌ت له‌م كاته‌دا رووسیا و ئێران و توركیا له راگه‌یاندراوێكى هاوبه‌ش له میانه‌ى دانوستاندنه‌كانى ئه‌ستانه، دژى پرۆژه‌ى ئه‌نجوومه‌نى خۆڕێبه‌رى رۆژئاوا وه‌ستانه‌وه و به بیانوویان زانى بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى نه‌وتى ناوچه‌كه.