دواى ئه‌وه‌ى دره‌نگانى شه‌وی ڕابردوو له چه‌ند لاپه‌ره‌ِیه‌ك به‌ناوى دوو كه‌ناڵى گه‌وره‌ى عێراقى، هه‌واڵى به‌په‌له‌ى نه‌خۆشكه‌وتنى سه‌رۆكى ڕه‌وتى سه‌در بڵاو كرایه‌وه، به‌رپرسێكى نووسینگه‌كه‌ى ته‌واوى هه‌واڵه‌كان ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ: گوێمان له هه‌واڵى وا نه‌بووه.
موقتەدا سەدر به‌منزیكانه دره‌ده‌كه‌وێته‌وه
موقتەدا سەدر سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در، ساڵانی پێشوو بەوە دەناسرا جڵەوی شەقامی عێراقی بەدەستە و دەتوانێت لەهەر ساتێك شەقام لەدژی حكوومەت و پەرلەمان و هێزە سیاسییەكان بجووڵێنێت، هێشتە سەدر دەیەوێت له ڕێگه‌ی ئێرانه‌وه جڵه‌وی شه‌قام وه‌ربگرێته‌وه، بۆیه له‌ناو عێراق وه‌ك ڕقه‌مێكى گه‌روه سه‌یر ده‌كرێت و هه‌موو هه‌واڵێك له‌باره‌یه‌وه ده‌بێته سه‌ردێرى هه‌واڵى ده‌زگا میدیاییه‌كانى عێراق.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م نۆی كانوونی یه‌كه‌م، ئه‌بو هاجه‌رعه‌لى فاضل به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی نووسینگه‌ی سه‌در له نه‌جه‌ف به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، موقتەدا سەدر به‌منزیكانه دره‌ده‌كه‌وێته‌وه و ئه‌و ئێسته له ئێرانه و ته‌ندروستى زۆرباشه و ئێمه شتى وامان نه‌بیستووه كه هه‌رشتێك له‌باره‌ى بڵاو كرابێته‌وه.
زیاتر گوتی، "سه‌ید موقته‌دا سه‌در ئێسته به‌مه‌به‌ستی خوێندنی زانستی، له شاری قومی ئێرانه، له‌وێش چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌ی سیاسی ئه‌نجامداوه، ته‌نها جارێك سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى كردووه ئه‌ویش به‌هۆى پشكنینى گشتى، له شاره‌كه به‌خێرهاتنى گه‌رمى كراوه و چاودێرى چڕ و پاسه‌وانى زۆۆرى بۆ دانراوه".
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه كه ماوه‌ی مانگێكه موقتەدا سەدر سه‌رۆكی هاوپەیمانی "سائیروون" و ڕه‌وتی سه‌در به نهێنی له ئێرانه، ئه‌مه‌یش وای كرد میدیاكان هه‌واڵی نه‌خۆشكه‌وتنی بڵاو بكه‌نه‌وه و ڕایان گه‌یاند، گوایه تووشى جه‌ڵته‌ى مێشك و خوێنبه‌ر بوون بووه و له ژێر چاودێریى پزیشكى چڕدایه له ئێران.
موقته‌دا سه‌در پێوه‌ندییه‌كى ئاسایى له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه و له‌گه‌ڵ سعوودیه‌ش به هه‌مانشێوه‌یه، بۆیه ساڵى پار سه‌ردانى سعوودیه‌ى كرد و له‌لایه‌ن محه‌مه‌د بن سه‌لمان پێشوازى لێ كرا.