كه‌مێك پێش ئێسته، خاوەنی کۆمپانیایەکى گه‌شتیاریى ناودارى عێراقى كه هاوكات یه‌كێك بووه له چالاكه ناوداره‌كانى خۆپێشاندانه‌كه‌ى ئه‌م دوایه‌ى عێراق لە بەغدا له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكى نه‌ناسراوه‌وه به ده‌ستڕێژى گوله کوژرا.
یه‌كێك بووه له چالاكوانه ناسراوه‌كانى عێراق
ئەمڕۆ یه‌كشه‌م نه‌قیب "ڕافد سه‌باڕ" له هێزى دژه‌تیرۆرى عێراقى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، لە بەغدای پایەتەخت چالاكێكى ناودار و یاساناسێكى كۆنى عێراقى لەناو ئۆتۆمبێلەكەی بە گولە لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراو بە ماتۆرسكیلێكەوە كوژراوە."
زیاتر گوتى، "كوژراوه‌كه ناوى ناوی حەقی ئیسماعیل عەباس عەزاوییە و خاوەن كۆمپانیایەكی گەشتیارییە، بە چەکی کڵاشینکۆف لە ناوچەی شەعبی بەغدا کوژراوە، یه‌كێك بووه له چالاكوانه ناسراوه ناڕازییه‌كانى خۆپێشاندانه‌كانى ئێسته‌ى عێراق."
ڕوونى كرده‌وه، ئێسته پۆلیس شوێنى ڕووداوه‌كه‌ى ده‌وره‌داوه و ده‌ستكراوه به‌لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه.
75 ڕۆژە خۆپێشاندان لە بەغدا و شارەكانی تری عێراق دەستی پێ كردووە كە ئێستە بەشێك لە خۆپێشاندەران بە شۆڕشی ئۆكتۆبەر ناوی دەبەن، بەهۆی گوشاری خۆپێشاندەرانیش عادل عەبدولمەهدی لەسەر داوای عەلی سیستانی مەرجەعی شیعەكانی عێراق وازی لە پۆستەكەی هێنا، له سه‌ره‌تاى مانگى ئۆكتۆبه‌رى ئه‌مساڵدا خۆپێشاندانێكى سه‌رانسه‌رى به‌غدا و شاره‌كانى باشوورى عێراقى گرته‌وه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى توندوتیژى له‌لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌كانه‌وه دژ به خۆپێشانده‌ران ئه‌نجام درا، خۆپێشانده‌رانیش هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ندان باره‌گاى حكوومى و حزبى، تا ئێسته زیاتر له 450 كه‌س به هۆى ته‌قه‌ى هێزه ته‌ناهییه‌كانى عێراقه‌وه كوژراون و زیاتر له 20 هه‌زار كه‌سیش بریندارن.