كەنەدا ملیۆنێك پەناخواز وەردەگرێت

:: PM:05:39:15/12/2019 ‌

جەستن ترودۆ سەرۆك وەزیرانی كەنەدا رای گەیاند كە پلانی نوێی بۆ ماوەی داهاتوو ئەوەیە لە ساڵانی 2020 تا 2022 ملیۆنێك پەناخوازیتر وەربگرێت.

ترودۆ لە بەیاننامەیەكدا كە ئاراستەی وەزیری نوێی كۆچی ئەو وڵاتەی كرد گوتی، كەندا زۆر گرنگی بەوانە دەدات كە دێنە ئەو وڵاتە و لە رێگەی چەند پڕۆگرامێكەوە هانی ئەوان دەدات بۆ جێگیربوون لە ناوچە دەشتاییەكانی كەنەدا و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ ئەوان.

ترودۆ داوای پێشكەشكردنی ئاسانكاری زیاتری كرد و روونی كردەوە كە هەروەها شوێنی ئارام بۆ پەناخوازان و ئەوانەشی لە بواری رۆژنامەوانی و مافەكانی مرۆڤ كار دەكەن بۆ گەیشتن بەو مەبەستەی كەندەدا دیاری كردووە لەپێناو نیشتەجێكردنی ژمارەیەكی زیاتری كۆچبەران، دووپاتی كردەوە، هەروەها هەموو رسووماتی وەرگرتنی رەگەزنامەی كەندی لادەبرێت بۆ ئەوانەی مەرجەكانیان بەسەردا جێبەجێ دەبێت.

بەوەش ژمارەی كۆچبەران لە 2022 بۆ 10 هەزاریتر زیاد دەكات كە لە 2020 ژمارەی كۆچبەران 341 هەزار و لە 2021 ژمارەكە 350 هەزار و لە 2022 ژمارەكە بۆ 360 هەزار زیاد دەكات و بەوەش كەنەدا دەبێتە گەورەترین پاڵپشت و ئاسانكار بۆ كۆچبەران.   





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل