میدیاكانى فڕه‌نسا ئه‌مڕۆ بڵاویان كردووه‌توه، ئانا كاریناى ئه‌كته‌رى به‌ناوبانگى فڕه‌نسى له ته‌مه‌نى 79 ساڵى مردووه، كه به یه‌كێك له‌سیما دیاره‌كانى سینه‌ماى فڕه‌نسا داده‌نرا.
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕى "قودسى عه‌ره‌بى" بڵاوكراوه‌ته‌وه به‌رپرسى كاره‌كانى ئانا ئاشكراى كردووه شه‌وى رابردوو 14ى كانوونى یه‌كه‌م، ئانا كارینا مردووه.
به‌رپرسى كاره‌كانى ئانا باسى له‌وه‌یش كردووه ماوه‌یه‌كى زۆره ئانا تووشى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه بووه.
ئانا به ره‌چه‌ڵه‌ك دانیماركییه، جگه له كارى نواندن له سینه‌ما كه له رابردوودا به یه‌كێك له سیما دیاره‌كانى سینه‌ماى فڕه‌نسى دانراوه، گۆرانیشى گوتووه و جگه له‌مه‌یش چه‌ندان سیناری‌وى نووسیوه.
ئانا له ساڵى 1940 له دایك بووه، له ساڵى شه‌سته‌كانى رابردوو له كۆمه‌ڵێك فیلم به‌شدارى كردووه، به‌ڵام حه‌وت له فیلمه‌كان له‌لایه‌ن جان لۆك گۆدار كارى ده‌رهێنانى بۆ كراوه.
هه‌ر چه‌نده له‌گه‌ڵ چه‌ندان ده‌رهێنه‌رى تر كارى كردووه، به‌ڵام زیاتر له‌گه‌ڵ ئه‌م پیاوه بووه، بۆ ماوه‌یه‌كیش هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ كردووه له ساڵى 1961 تا ساڵى 1967 به‌یه‌كه‌وه ژیاون.
ئانا كارینا له ژیانیدا چوار جار شووى كردووه.