پزیشكێكی پسپۆڕی شكان و ئازار ئاماژه به نیشانه‌كانی كه‌می مه‌گنیسیۆم ده‌كات و گرنگترین سه‌رچاوه خۆراكییه‌كانیش بۆ مه‌گنیسیۆم ڕوون ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 15ی كانوونی یه‌كه‌م/ دێسه‌مبه‌ر، د.هه‌ڤین كه‌مال پزیشكی پسپۆڕ له شكان بۆ "وشه" گوتی، كه‌میی مه‌گنیسیۆم كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستییه و زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕێژه‌ی پێویست له‌م كانزا گرنگه له ڕێگه‌ی خواردنه‌وه وه‌رناگرن.
ڕوونیشی كرده‌وه كه گرنگترین نیشانه‌كانی كه‌می مه‌گنیسیۆم بریتییه له نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسك و ڕه‌قبوون و ته‌شه‌نجی ماسوولكه‌كان و هه‌ندێ جار جوڵه‌ی نائاسایی پێڵوی چاو و خه‌مۆكی و تێك چوونی خه‌و و نه‌مانی هه‌ستكردن به ڕووداو و كه‌سانی ده‌وروبه‌ر.
نیشانه‌كانى ئه‌و كه‌سانه‌ى مه‌كنیسیۆمیان كه‌مه جیاوازه
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن و زیادبوونی ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره و نه‌خۆشی دڵ و زیادبوونی ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشی ڕه‌بۆ و خراپتربوونی حاڵه‌تی ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی ڕه‌بۆیان هه‌یه و بێ هێزی و شه‌كه‌تی و بێهێزی له ماسولكه‌كان و زوو ماندووبوون و سڕبوونی ده‌ست و قاچ چه‌ند نیشانه‌یه‌كی ترن.
ئه‌و پزیشكه ڕوونیشی كرده‌وه كه گرنگترین هۆكاره‌كانی كه‌می مه‌گنسیۆم بریتییه له برسیه‌تی و نان نه‌خواردن و كه‌م خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به مه‌گنیسێوم و سك چوون و ڕشانه‌وه‌ی درێژخایه‌ن و به‌كارهێنانی هه‌ندێ ده‌رمان.
گرنگترین سه‌رچاوه خۆراكییه‌كانی مه‌گنیسیۆم :
ـــ چه‌ره‌س، وه‌ك گوڵه‌به‌ڕۆژه، بادام، ده‌نكه كوله‌كه، فستق.
ـــ سه‌وزه گه‌ڵاتۆخه‌كان وه‌ك كه‌له‌رم، سپێناخ ، بڕۆكلی.
ـــ دانه‌وێڵه ته‌واوه‌كان وه‌ك ئاردی بۆر، برنجی بۆر، شۆڤان، گه‌نمه‌شامی
ـــ مۆز، هه‌نجیر، ئۆڤۆگادۆ، شیری سۆیا.