به‌گوێره‌ى توێژینه‌وه‌یه‌كى ده‌روونى ده‌ركه‌وتووه ئه‌گه‌ر هاوسه‌ران له مانگێكدا به‌یه‌كه‌وه سه‌یرى پێنج فیلمى رۆمانسى بكه‌ن ئه‌وا له جیابوونه‌وه دوور ده‌كه‌ونه‌وه.
رۆژنامه‌ى
" ئیتحادى" ئیماراتى ئاماژه‌ى بۆ توێژینه‌وه‌یه‌ك كردووه، كه له‌لایه‌ن رۆناڵد رۆجى ده‌روونناس له زانكۆى رۆچیسته‌ر ئه‌نجام دراوه، تێیدا ئاماژه‌ی پێ ده‌دات: بینینى فیلمى رۆمانسى له‌لایه‌ن هاوسه‌ران، رێژه‌ى ته‌ڵاق كه‌م ده‌كاته‌وه.
پێشنیار ده‌كرێت هاوسه‌ران له مانگێكدا سه‌یرى پێنج فیلمى رۆمانسى بكه‌ن
توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێ، سه‌یركردنى فیلم له‌لایه‌ن ژن ومێردێكه‌وه هۆكارێكه بۆ به‌رده‌وامبوونى هاوسه‌ران، به تایبه‌تیى ئه‌گه‌ر هاتوو فیلمه‌كان رۆمانسى بێت.
به‌گوێره‌ى توێژینه‌وه‌كه، ده‌بێت هاوسه‌ران مانگانه پێنج فیلمى رۆمانسى به‌یه‌كه‌وه سه‌یر بكه‌ن و به یه‌كه‌وه تاوتوێى رووداوه‌كانى فیلمه‌كه بكه‌ن. ئه‌وا كاریگه‌رى ئه‌و كاره به قه‌د كاریگه‌رى دانیشتنى راوێژكارى هاوسه‌ران ده‌بێت. كه زۆرجار له كاتى كێشه‌كانیان هاوسه‌ران په‌ناى بۆ ده‌به‌ن.
توێژه‌ره‌كه دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌وا رێژه‌ى جیابوونه‌وه‌ى هاوسه‌ران له له ماوه‌ى سێ ساڵ له 24% تا 11% كه‌م ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ له‌رێى فیلمه‌وه هاوسه‌ران فێرى هه‌ڵسوكه‌وتى دروست ده‌بن و تێگه‌یشتنى باشتریان بۆ كێشه‌كانیان ده‌بێت.