به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان وریایی له‌باره‌ی شه‌وی یه‌كشه‌م و دووشه‌م ده‌دات و ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ری دروسبوونی ته‌م زۆره.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 15ی كانوونی یه‌كه‌م/ دێسه‌مبه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئاگه‌دارییه‌كی بڵاو كرده‌وه و تیایدا هاتووه، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی راده‌ی شێ له هه‌وادا كه له زۆربه‌ی ناوچه‌كان 90% ی تێپه‌ڕاندووه، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت ببێته هۆی دروستبوونی دیارده‌ی ته‌م له شه‌وی یه‌كشه‌م تا به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌م له ناوچه جیاجیاكان.
كه‌شناسی شۆفێران ئاگه‌دار ده‌كات و وریاییان ده‌داتێ
كه‌شناسی شۆفێران ئاگه‌دار ده‌كات و وریاییان ده‌داتێ كه زۆر پێویست نه‌بێت شه‌قامه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار به‌كار نه‌هێنن، چونكه به‌هۆی ته‌مه‌وه مه‌ودای بینین بۆ كه‌متر له یه‌ك كیلۆمه‌تر كه‌م ده‌بێته‌وه.
له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو شه‌پۆلێكی به‌فر و باران هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه و تا ئێسته‌یش كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆله له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.