یاسای یەكگرتووی خانەنشینی عێراق لە وەقائیع بڵاو كرایەوە

:: PM:10:02:15/12/2019 ‌


رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی هەموواری نوێی یاسای خانەنشینی عێراقی ژمارە نۆی ساڵی 2014ی ژمارە 26ی ساڵی 2019 بڵاو كردەوە كە گرنگترین هەمووارەكان بریتین لە: 
یاسایەكە لە 31/12/2019 جێبەجێ دەبێت
1-خانەنشینی بەزۆر لە دوو حاڵەت دەبێت، یەكەم تەواوكردنی تەمەنی 60 ساڵ بێ رەچاوكردنی ساڵی خزمەت، دووەم بڕیاری لیژنەی پزیشكی بە ناشایستەیی بۆ بەردەوامبوون لە خزمەتكردن، ئەوەش جیا لە خاوەن ناوبانگی زانستی وەك مامۆستا و مامۆستای یاریدەر و ئەوانەی خزمەتی زانكۆیی دەیانگرێتەوە تا 63 ساڵ، پزیشكان و پزیشكی دادوەری و پزیشكی دەروونی و سڕكردن تا 63 ساڵ.

هەروەها راوێژكاران و یاریدەرانیان لە ئەنجوومەنی شورای دەوڵەت تا 63 ساڵ، ئەوانەی یاسای دەركردنی سیاسی دەیانگرێتەوە و كەسوكاری شەهیدان تا 65 ساڵ، فڕۆكەوانی مەدەنی كە لە خزمەتدان تا 63 ساڵ.

2-خانەنشینی خۆویستی لە تەمەنی 45 ساڵ بەخزمەتی 15 ساڵ.

3-ئەوانەی دەركراون یان خزمەتیان جێهێشتووە، مافی خانەنشینی وەردەگرن بە مووچەی 75%ی كەمترین مووچەی خانەنشینی ئەگەر مەرجی تەمەن و خزمەتیان هەبێت.

4-مووچەی خانەنشینی كەلەكە نابێت بێ بوونی مەرجی خزمەت و تەمەن.

5-پاداشتی كۆتایی خزمەت بۆ ئەو خانەنشینانە خەرج دەكرێت كەمتر لە 25 ساڵ خزمەتیان نەبێت و دوای مووچەیان لە 12 مانگ دەدرێت.

6-پاداشتی كۆتایی خزمەت بۆ میراتگری كەسی مردوو لە دوای 1/1/2014 حسێب دەكرێت.

7-لەكارلادراوی سیاسی شایستەی مووچەی خانەنشینییە ئەگەر دامەزراویش نەبێت ئەگەر مەرجەكان بیانگرێتەوە.

8-تەمەنی خانەنشینبوون دادوەر و پۆستە سەربازییەكان ناگرێتەوە.

9-تەنیا زیندانیانی سیاسی و كەسوكاری شەهیدان و قوربانیانی دەستی تیرۆر دەتوانن دوو مووچەیان هەبێت.

10-مووچەخۆرانی پێشوو مووچەكانیان بەپێی ئەو یاسایە حسێب دەكرێتەوە و زیادەیان بۆ حسێب نییە تا كاتی یاساكە جێبەجێ دەبێت.

11-ئەو یاسایە لە 31/12/2019 جێبەجێ دەبێت. 



 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل