دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو شه‌ڕ و پێكدانان له نێوان هێزه‌كانی حكوومه‌تی لبنان و خۆپێشانده‌ران ده‌ستی پێكرده‌وه، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش قوربانی زۆر له ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان كه‌وتووه‌ته‌وه.
میدیاكان بڵاویان كرده‌وه، له گۆڕه‌پانی "نه‌جمه"ی ناوه‌ڕاستی به‌یرووت و نزیكی ته‌لاری په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته پۆلیس و هێزه‌كانی به‌رگری شارستانی ڕووبه‌ڕووی خۆپێشانده‌ران بوونه‌ته‌وه و شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هه‌ردوولا ڕووی داوه، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێ شه‌پۆلێكی تری خۆپێشاندان له لبنان ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه و داوا ده‌كه‌ن حكوومه‌تی نوێی وڵات له كه‌سانی پسپۆر و شیاو پێك بێت، نه‌ك سیاسییه كۆنه‌كان كه شكستیان له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات هێناوه.
سه‌ره‌ڕای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پۆلیس بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپێشانده‌ران، هاوكات سه‌رچاوه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه لایه‌نگرانی حزبوڵا و پارتی ئه‌مه‌لیش ڕوویان له گۆڕه‌پانی خۆپێشانده‌ران كردووه و هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خۆپێشانده‌ران و دۆخێكی توند و نه‌خوارزاو له به‌یرووت دروست بووه.
وه‌زیری ناوخۆ و شاره‌وانییه‌كان له حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر ریا ئه‌لحه‌سن له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دووپاتی كرده‌وه، كه شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان ناوه‌ڕاستی به‌یرووتی پایته‌ختیان گرتووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش جێی نیگه‌ران و خه‌مباری ئێمه‌یه و داوا ده‌كه‌ین خۆپێشانده‌ران داواكانیان به ئاشتی و دوور له توندوتیژی ده‌رببڕن و له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه‌كان خۆیان به دوور بگرن.
پۆلیس و لایه‌نگرانی حزبوڵا ڕووبه‌ڕووی خۆپێشانده‌ران بوونه‌وه
خۆپێشانده‌ران به به‌رد هێرشیان كردووه‌ته‌وه سه‌ر هێزه‌كانی پۆلیس، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی كه پۆلیس ویستوویانه به گازی فرمێسك‌ڕێژ بڵاوه‌یان پێ بكه‌ن، تا كۆتایی به خۆپێشاندانه‌كان بهێنن.
ماوه‌ی دوو مانگه خۆپێشاندان و دۆخێكی نائاسایی له
لبنان بوونی هه‌یه، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌و ته‌نگژه ئابوورییه دێ كه به‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی گرتووه، به‌وهۆیه‌وه سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه، ئێسته‌یش لایه‌نه‌كان هه‌وڵی پێكهێنانی حكوومه‌تێكی نوێ ده‌ده‌ن، به‌ڵام تا ئێسته سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.