ناوه‌ندی نیشتمانی ژاپۆن بۆ ڕێگری له پیربوون و نه‌خۆشییه‌كانی تایبه‌ت به پیربوون بڵاوی كرده‌وه، كه زه‌رده‌چه‌و به‌هێزترین و كاریگه‌رترین ده‌رمانه، بۆ هێشتنه‌وه‌ی مێشكی مرۆڤ به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست و تاكه ڕێگه‌یشه بۆ ڕێگری له پیربوون.
هیدیتوشی ئیندۆ پسپۆری ژاپۆنی له بواری دژه پیربوون له ناوه‌ندی نیشتمانی ژاپۆن بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی پیری گوتی، به گوێره‌ی دوا توێژینه‌وه كه له‌سه‌ر زه‌رده‌چه‌و ئه‌نجاممان داوه، گه‌یشتووین به ئه‌نجامێكی دڵخۆشكه‌ر، بۆمان ده‌ركه‌وت كه هۆكاری مانه‌وه‌ی پێست و ڕووخساری به ته‌مه‌نه‌كانی هیندستان، به‌هۆی زۆر به‌كارهێنانی زه‌رده‌چه‌وه‌وه‌یه، چونكه به به‌راورد له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی وڵاتانی تر، هیندییه‌كان له ته‌مه‌نێكی زۆریش دا، پێست و ڕووخساریان به بێ چرچ و لۆچ ده‌مێنێته‌وه و هیچ كێشه‌یه‌كیان نابێت.
باشترین ده‌رمانی ته‌ندروست هێشتنه‌وه‌ی مێشكه، به‌وهۆیه‌وه‌یش مێشك هۆرمۆنه‌كانی پێست ده‌رده‌دات و به ته‌ندروستی ده‌یهێڵێته‌وه
زیاتر گوتی، هۆكاری سه‌ره‌كی پیربوون پێوه‌یسته به تێكچوونی ته‌ندروستی عه‌قله‌وه، چونكه كاتێك عه‌قل خانه‌كانی به‌ره‌و لاوازی ده‌چن، ئیتر هۆرمۆنی تایبه‌ت به گه‌شه‌ی پێست ده‌رنادات و به‌مشێوه‌یه پێست ڕووبه‌ڕووی چرچ و پیربوون و كێشه ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی زۆرترین بڕی زه‌رده‌چه‌و ده‌خۆن، ئه‌وا مێشكیان له دۆخێكی ته‌ندروستی زۆرباش و به‌هێز ده‌مێنێته‌وه، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات، مێشك فه‌رمان به ده‌ردانی هۆرمۆنه‌كان بكات، به‌مشێوه‌یه‌یش پێست به ته‌ندروستی ده‌مێنێته‌وه و ته‌ندروستی مرۆڤیش له ته‌مه‌نی زۆردا به ئاسایی و بێ كێشه ده‌بێت.
توێژینه‌وه‌كه كه له‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك كه ته‌مه‌نیان له نێوان 50 تا 90 ساڵی بووه ئه‌نجام دراوه و بۆیان ده‌ركه‌وت، كه ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه زه‌رده‌چه‌و ده‌خۆن، سوڕی خوێنی مێشك و ته‌ندروستی مێشكیان زۆر باشتره به به‌روارد له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زه‌رده‌چه‌و ناخۆن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش پشكنینی زۆر وردیان كرد و گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه زه‌رده‌چه‌و دژی له‌ناوچوونی مێشك و پیرییه و به تاكه چاره‌سه‌ریشیان دانا بۆ وه‌ستانه‌وه دژی پیری.