كۆمپانیای
نۆكیا بۆ كێبه‌ركێكردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئه‌پڵ و سامسۆنگ نوێترین به‌رهه‌می ته‌كنه‌لۆجیای خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه، كه بریتییه له هیدفۆنێكی لاسلكی زیره‌ك، به ناوی Power Earbuds ، ئه‌م به‌رهه‌مه‌یشی به ڕكابه‌ری سه‌ره‌كی هیدفۆنی زیره‌كی Airpods, Galaxy Budsی به‌رهه‌می هه‌ردوو كۆمپانیای سامسۆنگ و ئه‌پڵ داده‌نرێت.
باشترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م هیدفۆنه بریتییه له كاركردنی به‌رده‌وامی بۆ ماوه‌ی پێنج سه‌عات، به یه‌كجار شه‌حنكردنه‌وه‌ی، جیا له‌وه‌یش به رووپۆشێكی پلاستیكی بچووك داپۆشراوه، پاترییه‌كه‌یشی توانای هه‌ڵگرتنی سێ هه‌زار میلی ئه‌مپی هه‌یه، ده‌توانرێ پاتری یه‌ده‌گیشی بۆ دابنرێ، به جۆرێك كه به‌كارهێنه‌ری هیدفۆنه‌كه له‌م ڕێیه‌وه ده‌توانێ ته‌واوی ڕۆژ به ته‌نیا یه‌كجار شه‌حنكردنه‌وه‌ی پاتری سه‌ره‌كی و یه‌ده‌گ به به‌رده‌وامی هیدفۆنه‌كه به‌كاربهێنێت.
هیدفۆنه‌كه ڕكابه‌ری هیدفۆنی زیره‌كی ئه‌پڵ و سامسۆنگ ده‌كا و نرخیشی له‌وان هه‌رزانتره
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌یش هیدفۆنه‌كه به نه‌وه‌ی پێنجه‌می سیسته‌می بلوتوس به‌رهه‌م هێنراوه، كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا ده‌نگ ده‌گوازێته‌وه، جیا له‌وه‌ی به‌رزترین كوالێتی هه‌یه له گه‌یاندنی ده‌نگ، هاوكات به شێوه‌ی له‌مس ده‌توانرێ به‌كاربخرێ و بكوژێنرێته‌وه، یان ده‌نگی زیاد بكرێ و وه‌ڵامی پێوه‌ندی ته‌له‌فۆنی پێ بدرێته‌وه.
سیسته‌می دژه شێ و تۆز و خۆڵ و ئاره‌قكردنی بۆ دانراوه، به لاستیكێكی نه‌رم و گونجاو پێوه‌ست كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گوێیه‌كان بگونجێ و ئازار و ئێش دروست نه‌كات، نرخه‌كه‌یشی ته‌نیا 90 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه و زۆر هه‌رزانتره له هیدفۆنه زیره‌كه‌كانی ئه‌پڵ و سامسۆنگ.