كۆمپانیایه‌كی كڕین و فرۆشتنی زه‌وی و خانووبه‌ره له ئه‌مه‌ریكا، بڕی 10 ملیۆن دۆلاری كرده خه‌ڵات بۆ 198 كارمه‌ندی خۆی، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌و سه‌ركه‌وتن و قازانجه زۆرانه‌ی كه له ماوه‌ی ئه‌مساڵ كارمه‌نده‌كانی به كاره‌كانیان بۆ كۆمپانیاكه ده‌سته‌به‌ریان كردووه.
ئه‌و كۆمپانیایه ناوی جۆن پرۆپێرتیس و له ویلایه‌تی بالتیمۆری ئه‌مه‌ریكا، له حه‌وتی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری ئه‌مساڵه‌وه به بۆنه‌ی سه‌ری ساڵ ده‌ستی به دابه‌شكردنی خه‌ڵات به‌سه‌ر كارمه‌نده‌كانی كردووه و بڕیاری داوه بڕی 10 ملیۆن دۆلار بكاته خه‌ڵات و به‌سه‌ر 198 كارمه‌نده‌كه‌ی دابه‌شی بكات.
سه‌رۆك و خاوه‌نی كۆمپانیاكه "ئیدوارد سانت جۆن" ده‌ڵێ، ئه‌و 10 ملیۆن دۆلاره به پشت به‌ستن به ساڵه‌كانی كاركردنیان به‌سه‌ریان دابه‌ش ده‌كرێ، ئه‌وانه‌ی كه‌مترین ساڵ خزمه‌تیان له كۆمپانیاكه هه‌یه، بڕی 50 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی وه‌رده‌گرن و ئه‌وانه‌یشی زۆرترین خزمه‌تیان هه‌یه، كۆی ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ك خه‌ڵات پێیان ده‌درێ ده‌گاته 250 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
كارمه‌ندانی كۆمپانیاكه شۆكبوون و باوه‌ڕیان به‌و خه‌ڵاته مه‌زنه نه‌كرد
ئه‌و خه‌ڵاته‌ی
كۆمپانیاكه بۆ كارمه‌نده‌كانی له ئاهه‌نگێكی خنجیلانه به ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م كارمه‌نده‌كان ڕاگه‌یه‌نراو و سه‌رۆكی كۆمپانیاكه گوتی، ده‌مه‌وێ له ڕێی ئه‌و پاداشته‌وه به هاوكاره‌كانمان بڵێم، كه دڵسۆزی كاركردنیان هۆكاری سه‌ره‌كی بووه بۆ سه‌ركه‌وتن، به باشتركردنی دۆخی گوزه‌ران و به‌خشینی ئه‌و بڕه پاداشته‌یش كه تا ئێسته هیچ كۆمپانیایه‌ك ئه‌م كاره‌ی بۆ كارمه‌نده‌كانی نه‌كردووه، ده‌مانه‌وێ ئیتر كۆمپانیاكه به هی خۆیان بزانن و كاری ڕژدتر بۆ سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌تر بكه‌ن.
كاتێك بڕی پاره‌ی خه‌ڵاته‌كان ڕاگه‌یه‌نرا، كارمه‌نده‌كانی كۆمپانیاكه سه‌رجه‌میان تووشی شۆك بوون، هه‌رگیز بیریان له‌وه نه‌كردبووه‌وه، كه خه‌ڵاته‌كان به‌و شێوه‌یه ده‌بن و ئه‌و پاره زۆره‌یه‌یان پێ ده‌درێت، بۆ ئه‌مه وه‌ك سورپرازێكی لێهات و به‌شی زۆریان باوه‌ڕیان نه‌ده‌كرد و له‌و بڕوایه‌دابوون، كه ئه‌مه ته‌نیا گاڵته‌یه‌كی سه‌ری ساڵه، به‌ڵام كاتێك چه‌كی پاره‌كانیان پێ درا، ئیتر به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دڵنیا بوونه‌وه.