زیاتر له 60 ژنی تونسی له‌به‌رده‌م باره‌گای سه‌ره‌كی حكوومه‌ت به دروشمی "لاقه‌كراو تۆیت" ده‌ستیان به ناڕه‌زایی كردووه، ئه‌مه‌یش له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی جیهانی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی دژی ژنان دێت، كه له تۆره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به فره‌وانی ده‌ستی پێكردووه.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ژنانی
تونس دوای ئه‌وه دێ، له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ژنێك گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی په‌رله‌مانتارێكی وڵاته‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه له نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌به‌رده‌م قوتابخانه‌یه‌كی كچان وه‌ستاوه و بانگی كچان ده‌كات و قسه‌ی نه‌شیاو و جنێوی سێكسیان پێ ده‌دات و داوایان لێ ده‌كات له‌گه‌ڵی سه‌ربكه‌ون.
ڤیدیۆی ده‌ستدرێژی پیاوێكی په‌رله‌مانتاری توونس تووڕه‌یی زۆری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه
بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆی ئه‌و په‌رله‌مانتاره له‌و دۆخه‌دا به ته‌واوی خه‌ڵكی توونسی تووڕه‌كردووه و هه‌مووان هه‌ڵوێستی له دژ ده‌رده‌بڕن و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه پێویسته له په‌رله‌مانتاری دوور بخرێته‌وه و قورسترین سزای به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.
زوهیر مه‌خلووف ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌یه و له‌باره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه ڕوونكردنه‌وه‌ی دا و ده‌ڵێ، تووشی نه‌خۆشی شه‌كره بووه و دۆخی ته‌ندروستی ته‌واو نییه، به‌ڵام خه‌ڵكی دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌و بیانووه هیچ مانایه‌كی نییه و پێویسته پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره هه‌ڵبگیرێ و به توندی سزا بدرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێك كردووه و فشاری چڕیان دروست كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره به سزا بگه‌یه‌نن.