سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی تره‌مپ به‌رده‌وامه له دژایه‌تیكردنی كۆماری ئیسلامی ئێران و گرژییه‌كان كۆتاییان نه‌هاتووه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه شانشینی عه‌ره‌بی سعوودیه به نهێنی ده‌ستی به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ناكۆكی و گرژییه‌كان له ناوچه‌كه دوور بخه‌نه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش پیته‌ر هین پسپۆری زانسته سیاسییه‌كان له زانكۆی فیرمۆنتی ئه‌مه‌ریكی له‌وباره‌وه له ڕۆژنامه‌ی
واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریكی بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و باس له هه‌وڵه نهێنییه‌كانی هه‌ردوولا بۆ دانوستاندن و له‌یه‌كتر نزیكبوونه‌وه ده‌دات.
له سه‌ره‌تادا زۆربه‌ی چاودێران له‌و بڕوایه‌دان كه سعوودیه و ئیمارات هه‌میشه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه ئه‌مه‌ریكا و ڕۆژئاوا بهێننه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه هێرش بكه‌نه سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی ئه‌م دوو وڵاته به هه‌موو شێوه‌یه‌ك شكستی هێنا و سه‌ری نه‌گرت، ئێسته خه‌ریكی ئه‌وه‌ن به نهێنی له‌گه‌ڵ تاران بكه‌ونه گفتوگۆ و ناكۆكییه هه‌رێمییه‌كان به تایبه‌ت له ئاوه‌كانی كه‌نداو كۆتایی پێ بهێنن، چونكه هه‌ڵایسانی جه‌نگ له‌و ناوچه‌یه داهاتووی هه‌ردوو وڵات ده‌خاته ژێر مه‌ترسی یه‌كجار گه‌وره و ده‌بێته گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئه‌و دوو وڵاته، كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داهاتیانه.
كاتێك له 2018 تره‌مپ له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران كشایه‌وه، زانیارییه‌كان ئه‌مه‌یان به سه‌ركه‌وتنی سعوودیه و ئیمارات هه‌ژمار كرد، چونكه له سه‌رده‌می ئۆباما زۆرترین هه‌وڵیان دا و گه‌وره‌ترین لۆبیان كرد، به‌ڵام ئۆباما له‌گه‌ڵ ئێران گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن و زیانی گه‌وره به‌م هۆیه‌وه به پێگه‌ی سعوودیه و ئیمارات كه‌وت، چونكه ئه‌مه وایكرد ئێران له ناوچه‌كه و دژ به‌و دوو وڵاته ده‌ستكراوه بكات.
ئامانجی هه‌ردوولا له‌ناوبردنی یه‌كتره بێ هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ
دوای سه‌ركه‌وتنه‌كانی هه‌ردوو وڵات له سه‌رده‌می تره‌مپ و كشانه‌وه‌ی واشنتن له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، ئه‌مجاره هه‌ردوولا هه‌وڵیان دا، تا واشنتن به ئاراسته‌ی هێرشكردنه سه‌ر ئێران ببه‌ن، بۆ ئه‌مه‌یش ئه‌مه‌ریكایان ڕازی كرد و هه‌نگاوی زۆر گه‌وره‌ی نا، به‌ڵام له كۆتاییدا تره‌مپ په‌شیمان بووه‌وه له هێرشكردنه سه‌ر ئێران و گرژییه‌كانی كه‌نداو كه له ماوه‌ی ڕابردوو گه‌یشتنه لووتكه، كه‌چی ئێران به ته‌واوی ساردبوونه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده كۆتاییان نه‌هاتووه و ڕیشه‌كێش نه‌بوون.
پیته‌ر هین ده‌ڵێ، ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه، هاوپه‌یمانه ئابووری به‌هێزه‌كانی ناوچه‌كه هه‌وڵی تێوه‌گلانی ئه‌مه‌ریكا له شه‌ڕی ئێران ده‌ده‌ن و دۆخه‌كه هاوشێوه‌ی سه‌رده‌می جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانییه، به‌ڵام گرفته‌كه له‌وه‌دایه زلهێزه‌كان تا ئێسته نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه به كرده‌یی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران ئه‌نجام بده‌ن.
بێگومان ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕازیكردنی دڵی ڕیاز و دوبه‌ی پێویستی به‌وه‌یه هه‌ندێكجار هه‌نگاو به ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بهاوێژێت، بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕی وزه جێگیر ببێت، چونكه ئه‌و دوو وڵاته ده‌توانن گه‌وره‌ترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازاڕی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نرخی نه‌وت له جیهان دابنێن.
پیته‌ر هین ده‌ڵێ، كاتێك هێرشكرایه سه‌ر كه‌شتییه نه‌وتییه‌كانی ئیمارات له كه‌نداو و كۆگاكانی ئارامكۆ له سعوودیه، هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ریكا و زۆربه‌ی وڵاتان له‌و بڕوایه‌دابوون كه ئێران له پشت ئه‌و هێرشانه‌وه‌یه، به‌ڵام سعوودیه و ئیمارات به فه‌رمی په‌نجه‌ی تۆمه‌تیان ئاراسته‌ی تاران نه‌كرد، به‌ڵكوو حووسییه‌كان و گرووپه چه‌ته‌كانی ده‌ریاییان به‌و كارانه تۆمه‌تبار كرد، له كاتێكدا به سووربوون له‌سه‌ر تۆمه‌تباركردنی ئێران ده‌یانتوانی له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ته‌واوی دنیا له دژی تاران هان بده‌ن.
بژاره‌ی جه‌نگ واته وێرانبوونی ناوچه‌كه و وه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ته‌واوی وڵاتان و داڕووخانی ئابووری وڵاتانی كه‌نداو و ئێران
ئاماژه‌ی داوه، هه‌موو سه‌رچاوه‌كان و زانیارییه نهێنییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، سه‌ره‌ڕای سیاسی ئاشكرای دژ به ئێران له‌لایه‌ن ئه‌و دوو وڵاته عه‌ره‌بییه، به‌ڵام به نهێنی هه‌ردوولا له‌گه‌ڵ ئێران خه‌ریكی دانوستاندن، نایانه‌وێ جه‌نگ له ناوچه‌كه هه‌ڵبگیرسێ، چونكه هه‌ڵایسانی جه‌نگ ناوچه‌كه وێران ده‌كات و گه‌وره‌ترین زیان به ئابووری وڵاتانی ناوچه‌كه به گشتی ده‌گه‌یه‌نێت، 20%ی نه‌وتی جیهان له‌و ناوچه‌یه ده‌گاته بازاڕه‌كانی دنیا، به هه‌ڵایسانی شه‌ڕ له كه‌نداو ئه‌و بڕه‌ی زۆره‌ی نه‌وت چۆن هه‌نارده بكرێ، به وه‌ستاندنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران و عێراق و كوێت و سعوودیه و ئیمارات و به‌حرێن و قه‌ته‌ڕ، ئابووری كه‌نداو به ته‌واوی پاشه‌كشه ده‌كات و ده‌كه‌وێته مه‌ترسی گه‌وره‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه هه‌مووان به نهێنی و له ژێره‌وه خه‌ریكی دانوستاندن، بۆ ئه‌وه‌ی زیانی ئابووری گه‌وره‌یان پێ نه‌گات، به‌ڵام له ڕووكه‌شیش دا و له جه‌نگی به وه‌كاله‌ت، هه‌مووان خه‌ریكی لاوازكردنی یه‌كترن، چونكه هه‌ردوولا هه‌وڵی تێكشكاندنی یه‌كتر ده‌ده‌ن، به‌ڵام نه‌ك به وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی، چونكه ئه‌مه ناوچه‌كه به ته‌واوی نوقمی جه‌نگ ده‌كات و هه‌نارده‌ی نه‌وت له ناوچه‌كه ده‌وه‌ستێنێت، به‌ڵام به له‌ناوبردنی حكوومه‌ته‌كانی ئه‌و وڵاته له ڕێی جه‌نگی به وه‌كاله‌ت و هاندانی خه‌ڵك بۆ شۆڕش و ڕاپه‌ڕین، وا ده‌كات كه ئامانجه‌كانیان به‌دی بێت، بێ ئه‌وه‌ی گڕ له ناوچه‌كه به‌رببێ و گه‌وره‌ترین زیان به هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاتانه بكه‌وێت.