گردبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراق بۆ ڕزگاری ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و به توندی سه‌ركۆنه‌ی هاتنی تانك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی ئێران بۆ عێراق ده‌كه‌ن، بۆ سه‌ركوتكردنی خۆپێشاندانه‌كان و ئه‌مه‌یش به داگیركردنی عێراق له‌لایه‌ن ئێران لێك ده‌ده‌نه‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی گردبوونه‌كه هاتووه، ئامانج له هێنانی تانكی سه‌ربازی و كه‌لوپه‌لی تری جه‌نگی ئێران بۆ عێراق، بریتییه له هه‌وڵدان بۆ كۆمه‌ڵكوژكردنی خۆپێشانده‌ران، بۆیه داوا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین كه به‌رپرسیاریه‌تی خۆیان بگرنه ئه‌ستۆ و ڕێ له داگیركردنی عێراق له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بگرن.
ڕاگه‌یه‌نراوی گردبوونه‌وه‌كه دوای ئه‌وه دێ، كه له ڕۆژانی ڕابردوو گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرایه‌وه، تێیدا له ده‌روازه سنووری زڕباتییه، تانك و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی ئێران ده‌رده‌كه‌ون كه به‌ره‌و به‌غدای پایته‌خت ده‌ڕۆن، ئه‌مه‌یش به ڕه‌زامه‌ندی حكوومه‌ت و هێزه‌كان و ده‌روازه‌ی سنوورییه‌وه ده‌ربازی عێراق كراون.
ڤیدیۆكه كاردانه‌وه‌ی زۆری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و خه‌ڵكی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به سه‌ره‌تای داگیركردنی سه‌ربازی عێراق له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ناوی ده‌به‌ن، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێ تاران له ڕووی سیاسی و ئابوورییه‌وه به ته‌واوی كۆنتڕۆڵی عێراقی كردووه.
داوا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كرێ ڕێ له داگیركردنی عێراق له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بگیرێت
له
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئامانجی ئێران له ناردنی تانك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی قورس، بۆ ئه‌وه‌یه له ڕێی میلیشیاكانه‌وه سه‌ركوتی خۆپێشانده‌ران بكات و سه‌رۆك وه‌زیران و حكوومه‌تێكی تری ئه‌ڵقه له‌گوێی خۆی بخاته سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵات له عێراق، ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن خه‌ڵك و خۆپێشانده‌رانه‌وه به توندی ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه.
پێشتر ڕۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز"ی ئه‌مه‌ریكیش ڕاپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه تاران ئاڵۆزی خۆپێشاندانه‌كانی قۆستووه‌ته‌وه و خه‌ریكی بنیاتنانی هێزی چه‌كداری و جێگیركردنی چه‌كی قورس و مووشه‌كی بالیستیكی كورت مه‌ودایه له عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه له وڵاتانی ناوچه‌كه بكات.