پەرلەمانی كوردستان بۆ چاكسازی و مادەی هۆشبەر كۆ دەبێتەوە

:: AM:08:50:16/12/2019 ‌
بڕیارە ئەمڕۆ لە پەرلەمانی كوردستان گفتوگۆ بكرێت بۆ پڕۆژەی یاسای چاكسازی كە حكوومەت ئاراستەی پەرلەمانی كردووە لەگەڵ پڕۆژەیاسای مادە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە عەقڵییەكان.

ئەمڕۆ دووشەم 16ـی كانوونی یەكەم، بەپێی بەرنامەی كاری دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، بڕیارە سەعات 11ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆ ببێتەوە، ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەش لە سێ تەوەر پێكدێت.

دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ بریتی دەبێت لە گفتوگۆكردن لە سێ‌ تەوەر 
بەرنامەی دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ بریتی دەبێت لە گفتوگۆكردن لە سێ‌ تەوەر، تەوەری یەكەم، پەرلەمان خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای (چاكسازی لە خانەنشینی و مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكانی تر) دەكات، كە هەفتەی رابردوو ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان پەسەندی كرد و ناردییە پەرلەمان.

تەوەرێكی دووەمی كۆبوونەوەكە، دەنگدانە لەسەر پێشنیازە یاسای (رێكلامی بازرگانی لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، هەروەها بڕیارە خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژەیاسای (مادە هۆشبەرەكان و كارتێكارە عەقڵییەكان لە هەرێمی كوردستان-عێراق) پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر بكات.

ئەنجامدانی ئەو كۆبوونەوەیە لە كاتێكدایە دوێنێ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان وەك ئامادەكاری بۆ كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ كۆبوونەوە سەرۆكی پەرلەمان سەرپەرشتی كۆبوونەوەكەی دەكرد.



وشە - رامیار جەواد