به‌هۆی دروستبوونی ته‌مومژێكی زۆر له‌ناو هه‌ولێر، شه‌وی رابردوو سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر راگیراوه و سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌و فڕۆكه‌خانه ده‌ڵێ، له دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه گه‌شته‌كان ئاسایی ده‌بنه‌وه.
گەشتی سەعات 10ی ئەم بەیانییەش دواخرا بۆ ئێوارە
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 16ی كانوونی یه‌كه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولیر به "وشه"ی راگه‌یاند، شه‌وی رابردوو سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر راگیران.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، به‌هۆی ئه‌و ته‌مومژه خه‌سته‌ی شاری هه‌ولێری گرتبووه‌وه، بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان بڕیاری راگرتنی سه‌رجه‌م گه‌شته‌كان درا و هیچ فڕۆكه‌یه‌ك له‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌وه هه‌ڵنه‌ستا.
بڕیار بوو به‌یانی ئه‌مڕۆ سه‌عات 10 فڕۆكه‌یه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و توركیا بفڕێت، به‌ڵام گه‌شتیاره‌كانیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه له‌وه‌ی ئه‌و گه‌شته دوا خراوه بۆ سه‌عات یه‌كی دوای نیوه‌ڕۆ.
سامان یه‌ك له‌و گه‌شتیارانه‌یه كه بڕیار بوو شه‌وی رابردو به فڕۆكه‌یه‌ك بچێته توركیا و له‌وێوه به‌ره‌و ئه‌وروپا بڕوات، به‌ڵام وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پی ده‌كات، ئه‌و راگرتنه كێشه‌ی بۆ ئه‌و و زۆربه‌ی گه‌شتیاران دروست كردووه.
وه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، ئێسته بلیته‌كانیان كه بڕیار بوو به ترانزێت ؛له توركیاوه به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا بچن، فه‌وتاوه و دیار نییه به چ شێوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌مان بۆ ده‌كه‌ن.
"وشه" بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چه‌ند جارێك پێوه‌ندی به به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه كرد، به‌ڵام پێوه‌ندییه‌كه وه‌ڵام نه‌درایه‌وه.