هه‌فته‌یه‌ك مۆڵه‌ت درایه‌ لیژنه‌كانی په‌رله‌مان

:: PM:12:24:16/12/2019 ‌
له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌فته‌یه‌ك مۆڵه‌تی دایه‌ لیژنه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی راپۆرت له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای چاكسازی ئاماده‌ بكه‌ن.
بە دەنگی 85 پەرلەمانتار سیفەتی پەلە درایە پڕۆژە یاساکە ‌

ئه‌مڕۆ دووشه‌م 16ی كانوونی یه‌كه‌م، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه‌یاسای چاكسازی كرد كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كرابوو.

په‌یامنێری "وشه‌" له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رای گه‌یاند، به‌ ده‌نگی 85 په‌رله‌مانتار له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌ماندا سیفه‌تی به‌په‌له‌ درایه‌ پڕۆژه‌یاسای چاكسازی.

زیاتر روونی كرده‌وه‌، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ماوه‌ی 24 سه‌عات تا هه‌فته‌یه‌كی خسته‌ به‌رده‌م لیژنه‌كانی په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی راپۆرتی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ ئاماده‌ بكه‌ن و له‌ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌مدا پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی بكه‌نه‌وه‌.

پڕۆژه‌یاسای چاكسازی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، ئاماده‌ كرد و دوای په‌سندكردنی له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌، رۆژی چوارشه‌می رابردوو پڕۆژه‌كه‌ راده‌ستی په‌رله‌مان كرا بۆ په‌سندكردن، ئه‌گه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ په‌سند بكرێت، نزیكه‌ی 100 ملیار دینار له‌ مووچه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ خه‌زێنه‌ی حكوومه‌ت و كۆتایی به‌ چه‌ند مووچه‌یی دێت.


وشە - هیدایه‌ت جان