سەرۆک بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی یوسف قازی، کەسایەتی شاری مهاباد، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قازی و شاری مهاباد دەکات.
سه‌ره‌خۆشی له بنەماڵەی كاك یوسف و خەڵكی مەھاباد دەكەم
ئەمڕۆ دووشەم 16ی کانوونی یەکەم، بارەگای بارزانی بڵاوی کردووەتەوە، سەرۆك بارزانی، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی (یوسف قازی)، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی خانەوادەی قازی و تەواوی دانیشتووانی شاری مەھاباد ده‌كات.
لە پرسەنامەکەدا هاتووە، به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كاك یوسف قازی - مان پێگه‌یشت و خەمباری كردین.
سەرۆک بارزانی رای دەگەیەنێت، لەم بۆنە خەمناكەدا سه‌ره‌خۆشی له بنەماڵە بەڕێزەكەتان و تەواوی ھاوڕێیانی كاك یوسف و خەڵكی خۆشەویستی مەھاباد دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.
دووپات لەوەیش کراوەتەوە، لە خوای گه‌وره داوا دەكەم گیانی كاك یوسف بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و دڵنەواییش بە ھەموو لایەك ببه‌خشێت.