وەزیری دارایی بڕیارێكی نوێی دەركرد

:: PM:01:46:16/12/2019 ‌
وەزیری دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی نوێی بۆ سەرجەم فەرمانگەكانی حكوومەت دەركرد و سەرجەم مامەڵە داراییەكان دەوەستێت.

ئەمڕۆ دووشەم 16ـی كانوونی یەكەم، لە گشتاندنێكی وەزیری دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ سەرجەم وەزارەتەكان و فەرمانگەكان هاتووە، بەهۆی نزیكبوونەوەی كۆتایی ساڵ و بۆ پاكتاوكردنی كاری ژمێریارەكان و كارئاسانی سەرجەم مامەڵەكان دەوەستێت.

ڕاگرتنی گشت خەرجییەكان لە ئەمڕۆوە بۆ ساڵی دارایی 2019 جگە لە مووچە 
لە نووسراوەكە ڕوونكراوەتەوە، ڕاگرتنی گشت خەرجییەكان لە ئەمڕۆوە بۆ ساڵی دارایی 2019 جگە لە مووچە و پێشینە خەرجكراوەكانی مانگانە و كرێی خاوێنكردنەوە و خواردن، دەوەستێت.

لە نووسراوەكە باس لەوەشكراوە، مامەڵەی زیادكردنی پێشینەی مانگانە دەوەستێت، هەروەها ئەو بڕیاری ڕاگرتنی مامەڵەیە پارەداركردنی تایبەت بە پڕۆژەكانی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پارێزگاكان ناگرێتەوە.

ساڵانە لە هەرێمی كوردستان لە 25ـی كانوونی یەكەم مامەڵە داراییەكان دەوەستا ئەمساڵ لە 16ـی كانوونی یەكەم مامەڵە داراییەكان وەستێنراوە.





وشە - رامیار جەواد