عه‌باس مووسه‌وى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ره‌تى كرده‌وه، وڵاته‌كه‌ى هیچ دانوستاندنێكى نهێنى له‌گه‌ڵ سعوودیه هه‌بێت و گوتى ئه‌وه‌ى هه‌یه ته‌نیا بۆ رێكخستنى رێوڕەسمی ناردنى حاجییه‌كانه.
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى به‌ڕێوه‌چوونى دانوستاندنێكى نهێنى له نێوان سعوودیه و ئێران، ئه‌مڕۆ دووشه‌م 16ى كانوونى یه‌كه‌م عه‌باس مووسه‌وى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ره‌تى كرده‌وه هیچ دانوستاندنێكى نهێنى له نێوان سعوودیه و ئێران هه‌بووبێت.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى عه‌باس مووسه‌وى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد كه وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر پابه‌ندبوونى خۆى به رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى كه‌م بكاته‌وه.
ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى تر له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
سه‌باره‌ت به پێوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌یشى له‌گه‌ڵ عێراق گوتى "پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ عێراق به باشى ماوه‌ته‌وه و سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه‌ى نه‌جه‌فیش نیگه‌رانى خۆمان ده‌ربڕیوه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى ئێران هاوشێوه‌ى به‌رپرسه‌كانى تر نیگه‌رانى له‌باره‌ى به‌ڕێوه‌چوونى خۆپێشاندانه‌كانى عێراق ده‌ربڕى و گوتى "ئه‌مه له به‌رژوه‌ندى عێراق نییه".
پێشتر رێبه‌رانى ئێران خۆپێشاندانه‌كانى عێراقیان به پیلانگێڕی سعوودیه و ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكایان له‌قه‌ڵه‌م دابوو.