به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى رژێمى سووریا ده‌ڵێ، له سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕ نه‌وتى رۆژهه‌ڵاتى فورات له‌لایه‌ن هێزه‌كانى داعش و به‌ره‌ى نوسره له‌ڕێى توركیا ده‌فرۆشران و ئێسته‌یش له‌ژێر ده‌ستى ئه‌مه‌ریكادایه.
ئاژانسى
ساناى سوورى ئه‌مڕۆ دووشه‌م 16ى كانوونى یه‌كه‌م، ده‌قى ئه‌و دیمانه‌یه‌ى داناوه كه به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى رژێمى سووریا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكى چینى كردوویه‌تى.
به‌شار ئه‌سه‌د : نوسڕه و داعش نه‌وتیان به توركیا ده‌فرۆشت
لهبهشێكى دیمانه‌كه به‌شار ئه‌سه‌د باس له داهاتى نه‌وتى سووریا ده‌كات و به‌تایبه‌تى له ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى فورات. به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ڵێ "به‌ر له‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا بێت، به‌ره‌ى نوسرە بیره نه‌وته‌كانى به‌كار ده‌هێنا، دواتر داعش هات و نوسرەى ده‌ركرد یان راستتر ده‌رى نه‌كرد به‌ڵكو یه‌كیان گرت، ئه‌وان ده‌ستیان به فرۆشتنى نه‌وت بۆ كوێ کرد؟ بۆ توركیا، ئه‌مڕۆیش ئه‌مه‌ریكا ئه‌و نه‌وته ده‌دزێت و به توركیاى ده‌فرۆشێت، توركیا له ژێره‌وه له‌ناو هه‌موو پرۆسه‌كانى فرۆشتنى نه‌وته".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى داهاتى نه‌وت چ كاریگه‌رییه‌كى بۆ ئابوورى سووریا هه‌یه، به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ڵێ "له قۆناغه‌كانى سه‌ره‌تاى جه‌نگ، داهاتى نه‌وت گه‌یشته خاڵى سفر، به‌ڵام له‌م دوو ساڵه‌ى رابردوو هه‌ندێك لە كێڵگه‌كانیان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، كه‌چى تا ئێسته كاریگه‌رى ئه‌رێنى نه‌وت له سه‌ر ئابوورى سووریا زۆر سنوورداره".
هه‌ر چه‌نده له مانگى ئۆكتۆبه‌رى رابردوو ئه‌مه‌ریكا بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى جێبه‌جێ كرد، كه‌چى چه‌ند رۆژێك دواتر هێزێكى گه‌وره‌ى ره‌وانه‌ى سووریا كرده‌وه، به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا دووپاتیان كرده‌وه، ئه‌وان نایانه‌وێ نه‌وتى رۆژهه‌ڵاتى سووریا بكه‌وێته ده‌ست رژێمى ئه‌سه‌د و ئێران و رووسیا و داعش.