به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئاسایشی هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی قسه‌ی به‌رپرسێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان بڵاو كرده‌وه و ڕای گه‌یاندووه، ئه‌شكه‌نجه‌دان له ئاسایشی هه‌ولێر ڕووی نه‌داوه.
ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی باسی كردووه له هه‌ولێر ڕوویان نه‌داوه
دوێنی له‌میانه‌ی به‌شداری له پانێڵێكدا محه‌مه‌د حه‌كیم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕای گه‌یاند، كه به‌ڵگه‌یان هه‌یه ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌ناو زیندانه‌كانی ئاسایش هه‌یه له‌به‌رانبه‌ردا ئاساشی گشتیی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕای گه‌یاند، "دوای به‌دواداچوونمان له‌سه‌ر قسه‌كانی محه‌مه‌د حه‌كیم، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، سه‌باره‌ت به لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌دانی ئه‌ندامانیان له ئاسایش و دوای پێوه‌ندیكردن به خۆیانه‌وه، ده‌ركه‌وت كه ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی باسی كردووه له هه‌ولێر ڕوویان نه‌داوه و سایتی خه‌ندان به مه‌به‌ست ئه‌مه‌ی باس كردووه كه ڕووداوه‌كه له هه‌ولێر بووه و ورووژاندنی ئه‌م بابه‌ته‌ش مه‌به‌ستدار بووه".
" سایتی خه‌ندان ده‌بوایه ڕه‌چاوی ئیتیكی ڕۆژنامه‌وانی بكردبایه و پێش بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه به‌م شێوازه، ڕای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئاسایش – هه‌ولێری وه‌ربگرتبایه" له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا وا نووسراوه.
هه‌روه‌ك ئاسایشی گشتیی ئاماژه‌ی بۆ كردووه، هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ پاراستنی خه‌ڵك و خاكی هه‌رێمی كوردستان، كاره‌كانمان له چوارچێوه‌ی یاسا و به‌پێی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ به‌جێ ده‌گه‌یه‌نین.