ستیفن هیكى باڵوێزى به‌ریتانیا له عێراق هه‌ڕه‌شه له عێراق ده‌كات و ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر توندوتیژییه‌كان له‌دژى خۆپێشانده‌ران به‌رده‌وام بێت ئه‌وا به‌ریتانیا هه‌موو بژارده‌كانى له پێوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق تاوتوێ ده‌كات. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه وڵاته‌كه‌ى پشتگیرى هه‌ڵبژلرنى پێشوه‌خته ده‌كات.
ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى عێراقى ئه‌مڕۆ دووشه‌م 16 كانوونى یه‌كه‌م لێدوانێكى ستیفن هیكى باڵوێزى به‌ریتانیا له عێراقى بڵاوكردووه‌ته‌وه و كه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى له ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق كردووه.
له‌سه‌ر خۆپێشانده‌ران به‌ریتانیا هه‌ڕه‌شه له عێراق ده‌كات
هیكى ده‌ڵێ "به‌ریتانیا داوا ده‌كات سوپاى خۆپێشانده‌رانى ئاشتیخواز له هه‌ندێك گرووپى چه‌كدار بپارێزێت". دواتریش داوا له ئێران ده‌كات ده‌ست چیتر ده‌ست له كاروبارى عێراق وه‌ر نه‌دات.
له‌باره‌ى چۆنییه‌تى چاره‌سه‌ركردنى ته‌نگژه‌ى عێراق هیكى ده‌ڵێ "ئێمه پشتگیرى له هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته و پاك ده‌كه‌ین و ئه‌گه‌رهاتوو توندوتیژیش دژ به خۆپێشانده‌ران به‌رده‌وام بێت ه‌ئوا ئێمه تاوتوێى هه‌موو بژارده‌كان ده‌كه‌ین له پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ عێراق".
كه‌متر له 30 سه‌عات ماوه بۆ ئه‌و ماوه ده‌ستوورییه كه بۆ دانانى شوێنگره‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، به‌ڵام تا ئێسته به فه‌رمى هیچ كه‌سێك كاندید نه‌كراوه.