مارك ئیسپه‌رى وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا له پێوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى داوا له عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى حكوومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌رى عێراق ده‌كات كار بكات بۆئه‌وه‌ى هێرشى سه‌ر بنكه ئه‌مه‌ریكییه‌كان بوه‌ستێنرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 16ى كانوونى یه‌كه‌م، به‌گوێره‌ى
راگه‌یاندراوێكى نووسینگه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى كاربهڕێكى حكوومه‌تى عێراق، مارك ئیسپه‌رى وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا پێوه‌ندى به عادل عه‌بدولمه‌هدییه‌وه كردووه و داواى لێ كردووه، هه‌ندێك رێكاریى بگرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى هێرشه‌كانى سه‌ر بنكه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق بوه‌ستێنرێت.
داوا له عێراق ده‌كرێت ئه‌و هێرشانه رابگرێت كه ده‌كرێنه سه‌ر بنكه‌كانى ئه‌مه‌ریكا
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ى نووسینگه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى هاتووه، ئیسپه‌ر نیگه‌رانى خۆى ده‌ربڕیوه له‌وه‌ى هێرش ده‌كرێته سه‌ر بنكه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق و به پێویستى زانیوه حكوومه‌تى عێراق كار بكات بۆ ئه‌وه‌ى هێرشه‌كان بوه‌ستێنرێت.
له به‌رانبه‌ردا عادل عه‌بدولمه‌هدى داواى كردووه، ئه‌مه‌ریكا به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ عێراق كاربكات بۆ ئه‌وه‌ى گرژى زیاتر له عێراق دروست نه‌بێت.
عادل عه‌بدولمه‌هدى گوتوویه‌تى لاوازبوونى حكوومه‌ت و ده‌وڵه‌تى عێراق هانده‌ره بۆ گرژى وئاژاوهى زیاتر.
له‌ماوه‌ى پێنج هه‌فته‌ى رابردوو نۆ هێرشى مووشه‌كى كراوه‌ته سه‌ر بنكه و باره‌گاكانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق و ئه‌مه‌ریكا ئێران به بكه‌رى سه‌ره‌كى ئه‌و هێرشانه ده‌زانێت.