مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ئۆلریك شانۆن باڵوێزی كه‌نه‌دا له عێراق كرد.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان پیرۆزبایی له باڵوێز شانۆن كرد
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 16ی كانوونی یه‌كه‌م/ دێسه‌مبه‌ر، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزیایی له باڵوێز شانۆن كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له ئه‌ركه‌كه‌ی دا.
وه‌ك له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، باڵوێزی كه‌نه‌دا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی بۆ هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، به‌تایبه‌تیش سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی فیدراڵی كه‌نه‌دا .