له دنیای هونه‌ردا كه‌م نین ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی به هه‌ژاری سه‌ریان نایه‌وه، له‌گه‌ڵیدا ئه‌وانه‌یش كه‌م نین كه ده‌زانن هونه‌ر و كاری هونه‌ریی بژێویی ژیانیان مسۆگه‌ر ناكات، بۆیه ئێسته له ده‌ره‌وه‌ی كاری هونه‌ریی، چه‌ندان هونه‌رمه‌ندی دیاری دنیای عه‌ره‌بی روویان له بازرگانی كردووه و خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه. پێگه‌ی "
فه‌رفیش" له‌وباره‌یه‌وه راپۆرتێكی كورتی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
هەر یەک لەو هونەرمەندانە لە دەرەوەی کاری هونەری کاری بازرگانی دەکەن
ئه‌حلام كه گۆرانیبێژێكی دیاری ئیماراتی و دنیای عه‌ره‌بییه، له ده‌ره‌وه‌ی كاری هونه‌ریی، ماركه‌یه‌كی تایبه‌ت به كه‌لوپه‌لی جوانكاریی به‌ناوی خۆی دروست كردووه، ئێسته ئه‌و جوانكارییانه‌ی به‌ناوی ئه‌و خاتوونه‌وه دێنه فرۆشتن، پڕفرۆشترینن و ماركه‌كه ناوێكی جیهانیی وه‌رگرتووه.
هه‌یفا وه‌هبیش له ده‌ره‌وه‌ی كاری هونه‌ریی، ماركه‌یه‌كی تایبه‌ت به جلوبه‌رگ خستووه‌ته بازاڕه‌وه كه به‌ناوی خۆیه‌تی، له رێی ئه‌و ماركهیهوه زۆرترین پاره‌ی ده‌ست ده‌كه‌وێ، ماركه‌كه به‌ناوی "beau voyou"یه.
رامی عه‌یاشی هونه‌رمه‌ندیش له ده‌ره‌وه‌ی كاری هونه‌ریی، زنجیره چێشتخانه‌یه‌كی كردووه‌ته‌وه به‌ناوی "لبنان" كه له رێیه‌وه خۆی ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه.
عاسی حه‌لانی كه ئه‌ویش گۆرانیبێژێكی دیاری دنیای عه‌ره‌بی و لبنانییه، زنجیره گازینۆیه‌كی به‌ناوی "الكیف" كردووه‌ته‌وه و نایه‌وێ ته‌نیا له رێی كاری هونه‌رییه‌وه بژێویی مسۆگه‌ر بكات.
جۆ ئهشقهری هونه‌رمه‌ندیش له ده‌ره‌وه‌ی كاری هونه‌ریی، له لبناندا مه‌لهایه‌كی گه‌وره‌ی كردووه‌ته‌وه به‌ناوی "الكاسینو". له‌و مه‌لهایه له ئێواره‌وه تا به‌ره‌به‌ری به‌یان سه‌ما و گۆرانیی تێدا پێشكه‌ش ده‌كرێ كه زۆربه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی لبنان رووی تێده‌كه‌ن.