ئه‌مڕۆ پێنجه‌مین دادگایی كه‌یسی سێوان قادر و منداڵه‌كانی به‌ڕێوه چوو، پارێزه‌ره‌كه‌ی سێوانیش ده‌ڵێت، دادگا بانگی ئه‌و ژنه‌ی كرد كه پێشتر گیرابوو و ئازاد كرا و له دژی سێوان قسه‌ی كرد و باسی له تاوانه‌كه كرد.
لەبەر ئەوەی پێشتر ئەو ژنە لەسەر کەیسەکە گیرابوو چاوەڕێمان دەکرد لە دژی سێوان قسە بکات
ئه‌مڕۆ پینجشه‌م 19ی كانوونی یه‌كه‌م، بنار عادل پارێزه‌ری سێوان و سێ منداڵه‌كه‌ی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا دادوه‌ر داوای كردبوو ئه‌و ژنه‌ی پێشتر له‌سه‌ر دۆسیه‌كه گیرابوو و دواتر به فه‌رمانی دادوه‌ر ئازاد كرا ئاماده بێت، ئه‌ویش هاتبوو بۆ به‌رده‌م دادوه‌ر و گوته‌ی لێ وه‌رگیرا.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، دادوه‌ر له‌باره‌ی سێوان پرسیاری له "س" كرد، به‌ڵام ئه‌و چونكه پێشتر تاوانبار بوو و گیرابوو، ئێمه ئه‌وه‌مان لێ چاوه‌ڕێ ده‌كرد كه دژی سێوان شاهیدی بدات، له وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دادوه‌ر ئه‌و ژنه باسی له‌وه كرد كه سێوان ژنێكی تووڕه و عه‌سه‌بی بووه و له كاتی تووڕه‌یی هه‌موو قسه‌یه‌ك و شتێكی كردووه.
"گوته‌ی چه‌ند كه‌سێكی تری نزیك له سێوان وه‌ك شایه‌ت وه‌رگیرا و دواتر دادگاییه‌كه هه‌ڵگیرا بۆ مانگی داهاتوو". بنار عادل وای گوت.
ساڵی رابردوو له شه‌وی 16ی تشرینی دووه‌م، له ڕووداوێكی گوماناوی له شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، سێوان قادر و سێ منداڵه‌كه‌ی له ماڵه‌كه‌ی خۆیان سووتان، سێ منداڵه‌كه ده‌ستبه‌جێ گیانیان له ده‌ست دا و دوای یه‌ك هه‌فته مانه‌وه له نه‌خۆشخانه سێوانیش گیانی له ده‌ست دا و پێش مردنی باسی له‌وه كردبوو هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌وانی سووتاندووه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی