دینا، هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه زۆرترین قسه‌وباسی له‌سه‌ره، كلیپێكی نوێی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كچی مۆدێلیست بڵاو كرده‌وه.
گۆرانیی "قه‌یسه‌ری" كه نوێترین به‌رهه‌می دینایه، به شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوی كرده‌وه و له‌ماوه‌ی كه‌متر له 24 سه‌عات به ده‌یان هه‌زار كه‌س له چه‌ناڵی هه‌وڵكه‌وت زاهیر له یوتیوب بینیویانه و نزیكی سه‌د هه‌زار كه‌سیش له فه‌یسبووكی ئه‌و ئاوازدانه‌ره سه‌یریان كردووه.
كليپەکانی دینا هەمیشە دەبنە پڕبینەر
هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازدانه‌ری ناوداری كورد كه سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی دینا له ئاوازی ئه‌ون، خۆی یه‌كه‌م كه‌س ئه‌و كلیپه‌ی بڵاو كرده‌وه، بە "وشه"ی ڕاگەیاند گۆرانییه‌كه له‌لایه‌ن خۆمەوە ئاوازی بۆ دانراوه و هونه‌رمه‌ند قادر ئه‌سعه‌د تێكسته‌كه‌ی نووسیوه و له‌لایه‌ن بڕیار فه‌تاحه‌وه كلیپه‌كه‌ی ده‌رهێندراوه.
ئه‌گه‌رچی هونه‌رمه‌ند دینا ماوه‌یه‌كی زۆر نییه گۆرانی ده‌ڵێ، به‌ڵام به‌خێرایی چووه‌ته ناو گه‌نجانه‌وه و كۆی كلیپه‌كانی كه كردوویه‌تی به ده‌یان ملیۆن بینه‌ریان بۆ هاتووه كه به‌مه بووه به یه‌كێك له ڕكابه‌ره هه‌ره گه‌وره‌كانی ستایلی نوێی گۆرانیی كوردی.