كاره‌كانی كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له دووه‌م ڕۆژی به‌رده‌وامه و گرووپی خیانه‌تكاران ده‌یانه‌وێ خۆیان له‌ناو كۆنگره بسه‌پێنن، به‌ڵام له‌لایه‌ن چه‌ند جه‌مسه‌رێكی تری ناو یه‌كێتییه‌وه ڕێگرییان لێ كراوه.
گرووپی خیانه‌تكارانی ناو یه‌كێتی به‌و كه‌سانه ده‌گوترێ كه ڕێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ داگیركردنی كه‌ركووك له 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌نجام دا و لاهوور جه‌نگی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و گرووپه ده‌كات.
كۆسره‌ت ره‌سووڵ له كرده‌وه‌كانى لاهوور نیگه‌رانه
سه‌رباری ئه‌وه‌ی به پاره و چه‌ك و ده‌ستكه‌وتی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی پشتگیریی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌دات، به‌ڵام ئێسته ده‌یه‌وێ بۆ خۆسه‌پاندن په‌یج و میدیا سێبه‌ره‌كانی به‌كار بێنێت.
ئه‌ندامێكی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه به‌هۆی دۆخی كۆنگره ناوه‌كه‌ی بڵاو ناكرێته‌وه به "وشه"ی گوت، لاهوور جه‌نگی و گرووپه‌كه‌ی ده‌یانه‌وێ باڵی خۆیان له‌ناو كۆنگره بسه‌پێنن، به‌ڵام له‌لایه‌ن باڵی كۆسره‌ت ره‌سووڵه‌وه ڕێگرییان لێ كراوه و پێیان گوتوون "پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی شایسته له‌ناو كۆنگره مامه‌ڵه بكه‌ن".
وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كه‌ی كۆنگره‌ی یه‌كێتی گوتی، كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی كه دوێنی كرا به سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسیی یه‌كێتی، له‌و كرده‌وانه‌ی لاهوور نیگه‌رانه و پێی وایه ده‌یه‌وێ مێژووی یه‌كێتی ناشیرین بكات.
كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌رده‌وامه و سبه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجوومه‌نی گشتیی ده‌كرێ.