دوای ئه‌وه‌ی له 17ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵدا خۆپێشانده‌رانی ناڕازیی له لبنان به‌هۆی دۆخی دارایی وڵاته‌كه‌یانه‌وه چوونه سه‌رشه‌قام له دژی گه‌نده‌ڵی، هه‌ر ئه‌وان بۆ له‌دایكبوونی مه‌سیح دارێكی له‌دایكبوونی تایبه‌تیان دروست كرد و له كه‌نیسه‌یه‌كی به‌یرووت كردیانه هێما. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی لبنان ماجیده روومی، دوو رۆژ به‌و بۆنه‌یه ئاهه‌نگ ده‌گێڕێ و سه‌ردانی ئه‌و كه‌نیسه‌یه و داره‌كه‌ی كرد.
ئاژانسی "
رۆیته‌رز" كه هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، ته‌نیا ئه‌وه‌ی نووسیوه كه كه‌نیسه‌كه له‌ناو به‌یرووته و خۆپێشانده‌ران بۆ له‌دایكبوونی مه‌سیح دروستیان كردووه، ماجیده روومیش به‌رله‌وه‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات، سه‌ردانی ئه‌و كه‌نیسه‌یه‌ی كرد و نزای بۆ وڵاته‌كه‌ی كرد كه دۆخێكی خراپی دارایی تووش بووه و پاڵپشتیی خۆی بۆ ناڕه‌زاییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند.
ئه‌ی مه‌سیح.. له رۆژانی ته‌نگانه‌دا، چاوت له وڵاته‌كه‌مان بێ
روومی چووه‌ته سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆی كه‌نیسه‌كه و گوتوویه‌تی، ئه‌ی مه‌سیح چاوت له وڵاته‌كه‌مان بێ له رۆژانی ته‌نگانه‌دا. ته‌نانه‌ت ئاههنگهكهیشی به‌و ناوه‌وه پێشكه‌ش ده‌كات.
زیاتر گوتوویه‌تی كه پێشتر بڕیاری دابوو ئه‌و ئاهه‌نگه نه‌گێڕێت، به‌ڵام به‌هۆی دۆخی خراپی وڵاته‌كه‌ی و هاوكات هاتنی بۆنه‌ی له‌دایكبوونی مه‌سیح، بڕیاری دا به خۆبه‌خشی سازی بكات.
روومی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌یان به ناڕهزاكانی وڵاته‌كه‌ی گوت، ئێمه گه‌لێكی به وره و ئازاین، نه‌وه‌ی باپیرانمانین كه له‌پێناو ئه‌و وڵاته‌دا خۆیان به‌خت كرد. ئه‌و باپیرانهمان كه 1914 و له قۆناغی برسێتیدا ملیان كه‌چ نه‌كرد و به سه‌ربه‌رزی سه‌ریان نایه‌وه. بۆیه ده‌بێ ئێمه‌یش به‌و سه‌ربه‌رزییه بمێنینه‌وه.
ماجیده روومی كه گۆرانیبێژێكی دیاری دنیای عه‌ره‌بی و لبنانییه، له ساڵی 1956 له شاری سور له باشووری لبنان له دایك بووه. دوای ئه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌یان كۆچیان بۆ توركیا كردووه، له‌وێ نازناوی "روومی"ی وه‌رگرتووه، له ساڵی 1975ه‌وه گۆرانی ده‌ڵێت و یه‌كێكه له ئه‌ستێره زۆر دیاره‌كانی ئه‌و بواره. له زانكۆی لبنانی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریسی ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی وه‌رگرتووه. له هه‌رزه‌ییه‌وه جیا له گۆرانیگوتن، له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری ناودار یوسف شاهین به‌هره‌ی نواندنی دۆزراوه‌ته‌وه و له فیلمێك به‌شداریی كردووه. خاوه‌نی ده‌یان گۆرانیی زۆر ناوداره و به‌رانبه‌ر له زۆر له سه‌ركرده‌كانی عه‌ره‌ب و دنیا گۆرانیی گوتووه. دایكی دوو كچه به‌ناوه‌كانی "هه‌لا و نوور". له‌ناو بواری گۆرانیی عه‌ره‌بیدا، نازناوی "فریشته‌ی گۆرانیی عه‌ره‌بی" بۆ بڕاوه‌ته‌وه.