كۆنگرەی یەكێتی بەشێكی سەرکردایەتی دەنێرێتە ماڵەوە

:: AM:11:05:25/12/2019 ‌
پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكانی ئەنجوومەنی گشتی سەركردایەتیی یەكێتی بەردەوامە و بەشێك لە سەركردە كۆنەكان ئەگەری دەرچوونیان لاوازە.

ئەمڕۆ چواشەم 25ی كانوونی یەكەم، سەرچاوەیەك لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە "وشە"ی راگەیاند، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی یەكێتیی نیشتمانی كۆسرەت رەسووڵ و مەلا بەختیاریش جێگرە، عەدنان موفتی و ئەرسەلان بایز لە بازنەی هەولێر ئەندامی ئەو ئەنجوومەنەن. 

ئەوانەی لە كۆنگرە ئەگەری دەرچوونیان زۆر لاوازە، چەند ئەندامێكی سەركردایەتین

گوتی، مەلا بەختیار بۆیە بووە بە جێگری كۆسرەت ڕەسووڵ، چونكە سەرۆكی ئەنجوومەن مافی ڤیتۆی هەیە لە رەتكردنەوەی بڕیارەكانی سەرۆك. 

" بەشێكی ئەوانەی لە رابردوو ئەندامی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی بوون، ئەوانەی لە كۆنگرە ئەگەری دەرچوونیان زۆر لاوازە، چەند ئەندامێكی سەركردایەتین. لە شوێنی ئەوان گەنجان دەنگی باشیان هێناوە." سەرچاوەكە وا دەڵێت. 

كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی بە ڕێككەوتنی باڵەكان لە 21ی ئەم مانگە دەستی پێ كردووە، چوار ڕۆژە كارەكانی كۆنگرە بەردەوامە، ئەمەش دوای چەندجار لە دیاركردنی ڕۆژی بەستنی كۆنگرە و پەشیمانبوونەوە.






وشە - زریان تەها