سەلامەتیی دڵت بە 30 چرکە بزانە

:: PM:04:55:25/12/2019 ‌


کێ هەیە نەخوازێ بزانێ ئێستە دۆخی دڵی چۆنە، ئایا هیچ کێشەیەکی تەندروستی هەیە یان نییە، بەبێ ئەوەی ناچاری کۆمەڵێ پشکنینی گران بێت لەژێر ئامێری جۆراوجۆر کە جاری وایە هەر دیمەنی ئامێرەکان مرۆڤ دەترسێنن؟ ئەمە بەڕاستی دەتوانی بکەیت.

ماڵپەڕی "بڕایت ساید" ڕێگەیەکی ئاسان و تاقیکراوەی ڕوون کردەوە کە هەر کەسێک دەتوانێ وەک پێوەری سەلامەتیی دڵی خۆی ئەنجامی بدات و بشزانێ سووڕانی خوێن بە شێوەیەکی تەندروستە یان نا، کۆی کردارەکەش لە 30  چرکە زیاتری ناوێت و کەرەستەکانیش بریتییە لە جامێکی گەورە، پڕی بکە لە ئاوی سارد و وردە سەهۆڵ (بەفر).

دوای ئەوەی جامەکەت پڕ کرد لە سەهۆڵاو، هەردوو دەستتی بخەرە ناو، بۆ ماوەی 30  چرکە با بمێنێتەوە.

ئاسانترين ڕێگەیە بۆ ئەوەی پێشوەختە ئاگات لە تەندروستیت بێت

ئەو ماڵپەڕە کە پشتی بە توێژینەوەی زانستی بەستووە، دەڵێ، کاتێک ماوەکە تەواو دەبێ و دەستەکانت دەردەهێنی، ئەگەر سەری پەنجەکانت سوور هەڵگەڕابوون، ئەوە مانای وایە دڵت ساغە و سووڕی خوێنیش بەباشی دەگەڕێ و هیچ گرفێکت نییە و ئۆکسجینیش بە باشی دێت و دەچێ.

ئەنجامی دووەم ئەوەیە، ئەگەر پەنجەکانت ڕەنگی گۆڕابوو، سەری پەنجەکانت بەرەو شینبوونەوە ڕۆیشت، ئەوە مانای وایە کێشە لە سووڕی خوێنتدا هەیە و بەباشی کاری خۆی ناکات. هەروەها ئەگەر خڕۆکە سوورەکانی خوێن ئۆکسجینی کەم بێت، ئەمە دروست دەبێت.
ئەگەر ئەم دۆخەی دووەم ڕووی دا، ئەوا پەنجەکانت گەرم بکە و هەر بەدەستی خۆت بیانشێلە، بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە دۆخی سرووشتیی خۆی، بەڵام دەبێ بیرت نەچێ، بە زووترین کات دەبێ سەردانی پزیشکی دڵ بکەیت بۆ ئەوەی گرفتەکەت بۆ دیاریی بکات.



وشە - كوردۆ شابان