شارۆکەی سەیدسادق، لەلایەن ئیتاڵیاوە داوا کرا ببێتە دەستەخوشکی شاری پالیرمۆی ئەو وڵاتە، ئەمەش یەکەم شارە لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەو ئەندامێتییەی پێ ببڕێ.
ئيتاڵییەکان خۆیان داوایان کردووە
بەپێی ڕاگەیاندراوێک کە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاوی کردووەتەوە، لە ئەنجامی ڕێککەوتنی نێوان بەڕێوبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلیمانی لەگەڵ سەندیکای شارەوانییەکانی ئیتاڵیا، بڕیار درا کە شارۆکەی سەیدسادق وەك دەستەخوشکی شاری پالێرمۆی ئیتاڵیا دەستنیشان بکرێت.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، سەندیكای شارەوانییەكانی ئیتاڵیا سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی و شارۆکەی سەیدسادقی کردووە و بەڵێنیان داوە دوو پڕۆژە لە سنووری پارێزگای سلێمانی ئەنجام بدەن.
لەمیانەی ئەو پڕۆژانەیان، سەندیکای شارەوانییەکانی ئیتاڵیا داوایان کردووە، شارۆكەیەكی سنوورەکە بكەن بە دەستەخوشكی شاری پالێرمۆی ئیتاڵیا و ئەوانیش بۆ ئەو مەبەستە سەیدسادقیان ھەڵبژاردووە.
پالیرمۆ، پایته‌ختی هه‌رێمی سیسیلیایه له ئیتاڵیا، ناوچه‌یه‌كی دڵگیر و گرنگی ئه‌و وڵاته‌یه كه چوارده‌وری هه‌رێمه‌كه هه‌مووی ئاوه و گه‌وره‌ترین دوورگه‌یه له‌سه‌ر ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست و حكوومه‌تی خۆجێیان هه‌یه و ناوچه‌یه‌كی زه‌نگینه و به‌وه ناسراوه باشترین جۆری زه‌یتی زه‌یتوونی لێیه له دنیادا، ئه‌گه‌رچی زه‌یتی زه‌یتوونی عه‌فرین، له‌و باشتره.