شانیا، كچه گۆرانیبێژی عێراقی، به كوردی كلیپێك بڵاو ده‌كاته‌وه كه بریتییه له ڕۆژباشكردن له كوردستان و له به‌رده‌م قه‌ڵا ڕۆژباش له خه‌ڵكیی ده‌كات.
تێکستی گۆرانییەکە دینا نووسیویەتی
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م (25ی كانوونی یه‌كه‌م) هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازدانه‌ری ناسراوی كورد، نوێترین به‌رهه‌می ئاوازی خۆی كه گۆرانییه‌كه به شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپ بۆ "وشه" نارد، بریتییه له گۆرانیی "ڕۆژباش كوردستان" كه به ده‌نگی شانیا، كچه گۆرانیبێژی عه‌ره‌بی عێراقی گوتراوه.
له لێدوانێكدا بۆ "وشه" هه‌ڵكه‌وت زاهیر گوتی، گۆرانیی "ڕۆژباش كوردستان"، ئاوازی خۆمه و تێكسته‌كه‌شی هونه‌رمه‌ند دینا نووسیویه‌تی و له‌لایه‌ن كاروان مه‌سكی كاری ده‌رهێنان بۆ كلیپه‌كه كراوه.
پێشتریش شانیا چه‌ند گۆرانییه‌كی به كوردی گوتووه كه ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه لای هه‌ڵكه‌وت زاهیر كاری بۆ كراوه و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له‌ناو كوردستان ناوبانگی په‌یدا كردووه.