به‌پێی به‌دواداچوونه‌كان، سوپا هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی شێخ باوه ده‌كات له نێوان گه‌رمیان و شاره‌دێی گولاڵه‌ی سه‌ر به شارۆكه‌ی خانه‌قین، هاوكات هاوئاهه‌نگی پێویست له نێوان پێشمه‌رگه و سوپادا نییه ئه‌گه‌رچی ئاگایان له‌جووڵه‌ی یه‌كتره.
هاووڵاتییانی گەرمیان دڵنیا دەکەینەوە پێشمەرگە و هێزە تەناهییەکان سنوورەکانیان پاراستووە و هیچ مەترسییەک نییە
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 26ی كانوونی یه‌كه‌م، لوقمان محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی تهپهچهرمووی پاڵانی له سنووری ناوچه‌ی شێخ باوه‌ی نێوان كه‌لار و شاره‌دێی گولاڵه بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ و دوێنێ هێزێكی زۆری سوپا هێنراونه‌ته سنووری ناوچه‌ی شێخ باوه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، دیواری كۆنكرێت هێنراوه بۆ لێدانی سه‌نگه‌ر و به‌ربه‌ست دروستكردن بۆ بهرگردیكردن له خۆیان و دههڵی، ئه‌و هێزه حه‌شدی شه‌عبی و پۆلیسی له‌گه‌ڵ نییه.
"وشه" ئاسایشی ناوچه‌كه‌ی دواند، به هۆی ئه‌وه‌ی پرسه‌كه ته‌ناهییه، ته‌نیا هێنده زانیاری‌یان دا كه دۆسیه‌ی ده‌ره‌وه‌ی سه‌نته‌ری شار له‌لایه‌ن سوپاوه له‌بری هێزه عێراقییه‌كانی تر له ناوچه‌كه وه‌ك پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبی، سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
عه‌مید دلێر حه‌بیب فه‌رمانده‌ی لیوای سێی پیاده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، تا ئاستێكی زۆر و وه‌ك پێویست هاوئاهه‌نگی له نێوان پێشمه‌رگه و سوپادا نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه باس ده‌كرێت له هێنانی هێزی زیاتری سوپا، زیاتر بۆ ئاڵوگۆڕكردنی هێزه.
هاوكات سیروان حه‌سه‌ن به‌رپرسی راگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی كه‌لار بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، قایمقامی كه‌لار وه‌ك سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ناهی له كه‌لار له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان كۆ بووه‌ته‌وه و دڵنیایی ده‌ده‌ین كه هێزێكی زۆری ته‌ناهیی تۆكمه ناوچه‌كه ده‌پارێزن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی گه‌رمیان دووپاتی ده‌كاته‌وه كه هیچ مه‌ترسییه‌كی ته‌ناهی له‌سه‌ر كه‌لار و گه‌رمیان نییه، دڵنیایی ده‌دات له‌وه‌ی پێشمه‌رگه و هێزه ته‌ناهییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاوكراوه‌ن و سنووره‌كان ده‌پارێزن.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی