بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی ساڵی 1975 هۆتێل سه‌رسنگ ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لێ كه‌وتووه‌ته‌وه به‌تایبه‌تی له‌وه‌ی كه ئێسته هیچ هۆتێلێك له ناوچه‌كه به‌و دیزاینه نییه، "وشه" به‌دواداچوون بۆ ئه‌و هۆتێله كردووه و زانیاری نوێ ده‌خاته‌ڕوو.
دیزاینی هوتێلەکە لەلایەن ئەندازیارێکی هندییەوە کراوە
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 26ی كانوونی یه‌كه‌م، كۆڤان ئیحسان نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ری مێژوویی له شاره‌دێی سه‌رسنگ به "وشه"ی راگه‌یاند، شاره‌دێی سه‌رسنگ به ناوه‌ندێكی گه‌وره‌ی شارستانی و گه‌شتوگوزار له سنووری پارێزگای دهۆك و شارۆكه‌ی ئامێدی داده‌نرێت و بووه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی سه‌رنجی سه‌رانی عێراق و پاشاكانی ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی و ناوچه‌كه رابكێشێت.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی سیستمی پاشایه‌تی عێراق و مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی دووه‌م گه‌وره‌ترین كۆشكیان له شاره‌دێی سه‌رسنگ دروست كرد، ناوچه‌كه به هاوینه‌هه‌واره‌كانی پاشا و مه‌لیك ناوبانگی ده‌ركرد، دواتر له ساڵی 1946 ده‌ست به دروستكردنی یه‌كه‌م هۆتێل به‌ناوی "هۆتێلی سه‌رسنگی گوزاری" كرا و به ئاماده‌بوونی مه‌لیك و سهركردكانی عێراق و به‌شێك له میوانانی بیانی و ناوخۆیی له رێوڕه‌سمێكی گه‌وره‌دا له ساڵی 1951، هۆتێله‌كه كرایه‌وه كه بۆ ئه‌وكات شتێكی زۆر نایاب و نموونه‌یی بوو له پارێزگای دهۆك و شارۆكه‌ی ئامێدی، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند هۆتێلێكی تر له شاره‌دێی سه‌رسنگ دروست كران، ناوی هۆتێله‌كه بۆ هۆتێلی به‌ردینی گۆڕا، چونكه رووی پێشه‌وه‌ی هۆتێله‌كه له به‌رد دروست كراوه و ناوه‌كه‌شی له‌لایه‌ن عه‌ره‌بانه‌وه گۆڕاوه، چونكه به لێشاو سه‌ردانی هۆتێله‌كه‌یان ده‌كرد.
هۆتێله‌كه به شێوه‌ی دوو نهۆمی دروست كراوه و رووی پێشه‌وه‌ی له به‌رد دروستك راوه و راسته‌وخۆ سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و سكه‌ی ئاسنینی عێراق بووه، ئه‌ندازیار و وه‌ستا و كه‌سانی شاره‌زا له ئواتێلهكهدا كاریان كردووه و هه‌مووی خه‌ڵكی موسڵ و به‌غدا بوون و كرێكاره‌كانیش خه‌ڵكی ناوچه‌كه بوون.
كۆڤان له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێ، ژنان رۆڵێكی زۆر كاریگه‌ریان له دروستكردنی هۆتێله‌كه هه‌بووه، به‌تایبه‌تی له خاوێنكردنهوهیدا، كاروباری دروستكردنی هۆتێله‌كه له‌لایه‌ن ئه‌ندازیارێكی هندی به‌ناوی تاهیر هیندی بووه كه خۆی خه‌ڵكی هیندستان بووه و له هیندستانه‌وه هاتووه‌ته سه‌رسنگ، هه‌روه‌ها ئه‌ندازیاری عێراقی فه‌رحان جومعه رۆڵێكی كاریگه‌ر و كارا هه‌بووه له بنیاتنانی هۆتێله‌كه و پێشتریش له عێراق چه‌ندان كاری ناوازه و گرنگی كرووه، هه‌موو به‌شه‌كانی هۆتێلێكی سه‌رده‌م له‌و هۆتێله هه‌بووه.
"ئێسته هۆتێله‌كه وه‌ك یه‌كێك له شوێنه‌واره شارستانییه گرنگه‌كانی سنووری شارۆكه‌ی ئامێدی ماوه و خه‌ڵكێكی زۆر سه‌ردانی ده‌كه‌ن، پێویسته لایه‌نی پێوه‌ندیدار گرنگی به پاراستنی ئه‌و هۆتێله بدات". كۆڤان ئیحسان وای گوت.
به‌هۆی پشتگوێخستن، هۆتێله‌كه له لێواری داڕمانه و پێویستی به نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی ئاواره ماوه‌یه‌ك له‌ناو هۆتێله‌كه نیشته‌جێبوون و دواتر هه‌مووان قه‌ره‌بوو كرانه‌وه و ئێسته كه‌سی تێدا نه‌ماوه.
ئامێدی/ نه‌وزاد هلۆری