نهێنییه‌كى لاهور جه‌نگى له كۆنگره‌ى یه‌كێتى ئاشكرا بوو.. هه‌زار جۆر چه‌كى به‌خشیوه‌ته‌وه
كۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان سه‌ربارى سه‌تان ناڕه‌زایی و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه كۆتایی هات و ئه‌نجامه‌كه‌ى راگه‌یه‌نرا، به‌ڵام ئێسته ئاشكرا كرا كه به‌هێزى چه‌ك و پاره باڵى لاهور جه‌نگى ده‌نگى زۆریان له كۆنگره هێناوه.
ئه‌مشه‌و 26ى كانوونى یه‌كه‌م/ دێسه‌مبه‌ر، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان و نزیك له لاهور جه‌نگى كه به‌هۆى هه‌ستیارى پێگه‌كه‌ى ناوه‌كه‌ى ئاشكرا نه‌كرد نهێنییه‌كى ده‌رچوونى لاهور جه‌نگى و كه‌سه نزیكه‌كانى له كۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ئاشكرا كرد.
سه‌رچاوه‌كه باس له‌وه ده‌كات " لاهور جه‌نگى له كۆنگره‌ى یه‌كێتى بۆ ئه‌وه‌ى خۆى و كه‌سه نزیكه‌كانى ده‌ربچن زیاتر له هه‌زار پارچه چه‌كى جۆرى M4ى كردووه به دیارى ئه‌ندامانى كۆنگره".
سه‌رچاوه‌كه نایشارێته‌وه جگه له به‌خشینه‌وه ئه‌و چه‌كانه ده‌یان ئۆتۆمبێلى تۆیۆتا لاندكرۆزى كڕیوه و به‌دیارى داویه‌تییه كه‌سانى ئه‌ندام كۆنگره بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سه نزیكه‌كانى ده‌ربچوێنن.
پێش كۆنگره‌ى یه‌كێتى "وشه" ئه‌وه‌ى بڵاو كرده‌وه كه لاهور به دزینى نه‌وتى كه‌ركووك و پاره‌ى خیانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌ر ده‌یه‌وێ ئامانجى خۆى له كۆنگره بپێكێ.
وشە -
تایبه‌ت