ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى ئه‌مڕۆ بڵاوى كردووه‌ته‌وه، عێراق ته‌واوى مووچه‌ى ئه‌مساڵى ناردووه‌ته بانكى ناوه‌ندى له هه‌ولێر، له سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو ده‌ست به‌دابه‌شكردنى ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 28ى كانوونى یه‌كه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ك به ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى گوتووه، ته‌واوى مووچه‌ى ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن به‌غداوه ره‌وانه كراوه و له سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو ده‌ست به دابه‌شكردنیان ده‌كرێت".
مووچه‌كانى ئه‌مساڵ مانگى داهاتوو له دواى یه‌كتر ده‌درێت
سه‌رچاوه‌كه كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه ده‌ڵێ، "مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ئه‌مساڵ له بانكى ناوه‌ندى هه‌ولێر دانراوه، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایى عێراقه‌وه هاتووه‌ته ناردن، له پێنجى مانگى داهاتوو ده‌ست به دابه‌شكردنى ده‌كرێت".
سه‌رچاوه‌كه له‌باره‌ى چۆنیه‌تیى دابه‌شكردنى مووچه‌كان ده‌ڵێ، "له سه‌ره‌تاى مانگى كانوونى دووه‌م به دواى یه‌كتره‌وه ده‌درێت". ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات تا ئێسته هیچ مووچه‌یه‌كى ساڵى نوێ نه‌هاتووه و حكوومه‌تى هه‌رێم چاوه‌ڕوانى پێكهێنانى حكوومه‌تى عێراق ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى گفتوگۆى له‌گه‌ڵ بكات له‌باره‌ی چاره‌نووسى بودجه‌ى 2020 كه هێشتا ناڕۆشنه.
دواى ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ى كه حكوومه‌تى هه‌رێم و حكوومه‌تى به‌غدا كردوویانه، له پێنجه‌م رۆژى هه‌ر مانگێك ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌كرێت.